Muhammet Ali Kemal
21 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 22 تشرینی دووەم 2016
نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان- AA
سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌که‌گرتووه‌کان، بان کی مۆن ئیدانه‌ی کوشتنی ژماره‌یه‌کی زۆر لههاووڵاتیی سڤیل به‌هۆی هێرشه ئاسمانییه‌کانی خۆرهه‌ڵات و بۆردومانه‌کانی خۆرئاوای شاری حه‌له‌بی کرد.
له‌ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کدا که له‌لایه‌ن گوته‌بێژی سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانه‌وه بڵاوکراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌کراوه به‌هۆی هه‌ڵکشانی هێرشه ئاسمانییه‌کانه‌وه له خۆرهه‌ڵاتی حه‌له‌ب، ژماره‌یه‌کی زۆر هاووڵاتیی سڤیل که هه‌ندێکیان منداڵن، کوژراون و هیچ نه‌خۆشخانه‌یه‌ک نه‌ماوه که خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستی پێشکه‌ش بکات.
ئاماژه به‌وه‌شکراوه له‌خۆرئاوای حه‌له‌ب به‌هۆی بۆردومانه‌کانه‌وه ژماره‌یه‌ک خوێندنگه وێران بوون و منداڵان کوژراون، جه‌ختیش له‌وه‌کراوه‌ته‌وه که بان کی مۆن هه‌موو هێرشه‌کان ئیدانه ده‌کات.
له‌ڕوونکردنه‌وه‌که‌دا باس له‌وه‌کراوه هێرش بۆسه‌ر هاووڵاتییانی سڤیل و ژێرخانی مه‌ده‌نی شاره‌که تاوانی جه‌نگه و سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان داوای له‌هه‌موو لایه‌نه‌کان کردووه ده‌ستبه‌جێ ئه‌م جۆره هێرشانه راگرن، تیشکیشی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی کە هه‌رکه‌سێک له‌و هێرشانه به‌رپرسیار بێت، پێویسته رۆژێک له‌ڕۆژان په‌لکێشی به‌رده‌م دادگا بکرێت.