Fatma Esma Arslan
10 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 10 ئەیلوول 2020
داکار - AA
ژمارەی ئەو کەسانەی بە هۆی بارانی بەخوڕ و دروستبوونی لافاو لە نیجەر گیانیان لەدەستدا، بەرزبووەوە بۆ ٦٥ کەس.
بە پێی هەواڵی راگەیاندنەکانی ناوخۆی نیجەر، سەرۆکایەتی ئیدارەی کارەسات و هاوکاری مرۆیی، لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوە کردووە کە لە ناوچەکانی مارادی، تاهۆووا، تیلابری، دۆسۆ و نیامی پایتەخت، ٣٢٩ هەزار و ٩٥٨ کەس کەوتوونەتە بەر کاریگەری لافاو.
ژمارەی ئەو کەسانەی بە هۆی لافاوەوە گیانیان لەدەستداوە کە پێشتر بە ٤٥ کەس راگەیەندرابوو، لە ئێستادا بەرزبووەتەوە بۆ ٦٥ کەس.
هاوکات بە هۆی لافاوەکەوە زیاتر لە ٣٤ هەزار خانوو رووخاون، پێنج هەزار و ٧٦٨ هێکتار زەوی ژێرئاو کەوتوون.
وەرزی باران کە لە مانگی حوزەیرانەوە لە خۆرئاوای ئەفریقا دەستپێدەکات، تا مانگی ئەیلوول بەردەوام دەبێت.
ئەمساڵ لە نیجەر، بورکینا فاسۆ و سەنیگال بارانی بەخوڕ بووە هۆی دروستبوونی لافاو.