Muhammet Ali Kemal
13 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 13 کانوونی یەکەم 2016
نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان- AA
سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بان کی مون، له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی هه‌واڵی ئه‌وه‌ی رژێمی سووریا و پشتیوانانی له‌حه‌له‌ب ده‌ستیان داوه‌ته کۆمه‌ڵکوژی هاووڵاتییانی سڤیل، که‌وتووه‌ته ئاماده‌باشییه‌وه.
گوته‌بێژی سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ستیفان دوجاریج له روونکردنه‌وه‌یه‌کی نووسراودا ئاماژه‌ی به‌وه‌کردووه رێکخراوه‌که‌یان له‌توانایدا نییه به‌شێوه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ چاودێریی دۆخی حه‌له‌ب بکات به‌ڵام هه‌واڵی ئه‌نجامدانی کۆمه‌ڵکوژی له‌ناوچه‌که‌وه هاتووه.
ستیفان دوجاریج رایگه‌یاندووه '' بان کی مون، له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی هه‌واڵی ئه‌وه‌ی رژێمی سووریا و پشتیوانانی له‌حه‌له‌ب ده‌ستیان داوه‌ته کۆمه‌ڵکوژی هاووڵاتییانی سڤیل، که‌وتووه‌ته ئاماده‌باشییه‌وه''.
دوجاریج ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه بان کی مون نیگه‌رانیی زۆری خۆی سه‌باره‌ت به دۆخی حه‌له‌ب به لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان گه‌یاندووه و فه‌رمنی داوه‌ته نوێنه‌ری تایبه‌تی خۆی بۆ سووریا تاوه‌کو له‌نزیکه‌وه چاودێریی دۆخه‌که بکات، راشیگه‌یاندووه ''نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان به هه‌موو لایه‌نه‌کانی گۆڕه‌پانی جه‌نگ له‌حه‌له‌ب ده‌ڵێت که هاووڵاتییانی سڤیل بپارێزن و پابه‌ند بن به یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کانه‌وه و پێشێلی نه‌که‌ن. ئه‌مه به‌تایبه‌ت ئه‌رکی حکوومه‌تی سووریا و هاوپه‌یمانانه''.
پێشتر باس له‌وه‌کرابوو له‌خۆرهه‌ڵاتی حه‌له‌ب سوپای سووریا و پشتیوانانی، له‌و ناوچانه‌ی که ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه، کۆمه‌ڵکوژییان ئه‌نجامداوه.