Dildar Baykan
10 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 10 تشرینی دووەم 2020
واشنتۆن - AA
وەزيرى دەرەوەى ئەمريكا مايك پۆمپيۆ، رايگەياند نێردەى تايبەتى ئەمريكا بۆ سووريا و نوێنەرى هاوپەيمانى نێودەوڵەتى بەرەنگاربوونەوەى داعش باڵيۆز جێمس جێفرى، لەم مانگەدا خانەنشين دەبێت و ئەركەكەى جێدەهێڵێت.
پۆمپيۆ، لە بڵاوكراوەيەكدا رايگەياند، "جێفرى، كە نزيكەى دوو ساڵە وەكو نێردەى تايبەتى ئەمريكا بۆ سووريا و نوێنەرى هاوپەيمانى نێودەوڵەتى بەرەنگاربوونەوەى داعشە، ئەم مانگە وەك خانەنشین ئەركەكەى جێدەهێڵێت".
مايك پۆمپيۆ، ئاماژەى بەوە كرد كە جێفرى، سەركەوتنى گرنگى بەدەستهێناوە لە دۆزينەوە چارەسەرى سياسى بۆ قەيرانى سووريا و سەركەوتن بەسەر داعشدا و گوتى، "جێفرى، پاڵپشتى گوتووێژەكانى جێگرى سەرۆك پێنس و من كە لە مانگى تشرينى يەكەمى ٢٠١٩دا بۆ بەرپاكردنى ئاگربەست لە نێوان هێزەكانى سوورياى ديموكرات و توركيا ئەنجامماندابوو كرد".
پۆمپيۆ، ئەوەشى راگەياند كە لە ئێستادا جێگرى راوێژكارى وەزارەتى دەرەوە و باڵيۆزى تايبەتى سووريا جۆيل رايبۆرن، ئەركى نێردراوى تايبەتى ئەمريكا بۆ سوورياى لە ئەستۆ گرتووە.
مايك پۆمپيۆ، ئاشكراشيكرد كە بۆ ئەركى نوێنەرى هاوپەيمانى نێودەوڵەتى بەرەنگاربوونەوەى داعش-يش، بەرپرسى بەرەنگاربوونەوەى تيرۆر لە وەزارەتى دەرەوە ناسان ئەى سالێس دەستنيشانكراوە.