10 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 10 حوزەیران 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
له به‌ڕازیل له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، هه‌زار و ٢٧٢ كه‌سی دیكه بە په‌تای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان له‌ده‌ستداوە.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی به‌ڕازیل له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، هه‌زار و ٢٧٢ كه‌سی دیكه به په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه و كۆی گشتیی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٣٨ هه‌زار و ٤٠٦ كه‌س.
هه‌روه‌ها ژماره‌ی تووشبووان بە په‌تاكه، ٣٢ هه‌زار و ٩١ حاڵه‌ت زیادی كردووه و گه‌یشتووه‌ته ٧٣٩ هه‌زار و ٥٠٣ حاڵه‌ت.
بەپێی ماڵپەرى "Worldometer" كه پشت به ئامارە نوێكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا، به‌ڕازیل كه له‌ڕووی ئاماری تووشبوون و گیانله‌ده‌ستدان به كۆرۆنا پله‌ی یه‌كه‌می له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی ئه‌مریكای لاتین تۆماركردووه، له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش له‌ڕووی ژماره‌ی تووشبووان به په‌تاكه له دوای ویلاتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا، ریزبه‌ندی دووه‌می گرتووه.