Betül Yürük
26 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 26 کانوونی دووەم 2022
نیویۆرک -AA
سه‌ربازانی هێزه ئه‌فغانییه پشتیوانییكراوه‌كان له‌لایه‌ن ده‌زگای هه‌واڵگریی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا (سی ئای ئه‌ی) كه له میانی پرۆسه‌كانی ده‌ربازكردن له كاتی كشانه‌وه له ئه‌فغانستان هاوكاریی سه‌ربازانی سوپای ئه‌مریكایان ده‌كرد، هێشتا له ئیمارات چاوه‌ڕوانی وه‌رگرتنی ڤیزه‌ی ئه‌مریكان.
له هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی نیویۆرک تایمزدا ئاماژه به‌وه كراوه، هێزه ئه‌فغانییه‌كان كه تا ئه‌و كاته‌ی پرۆسه‌كانی ده‌رباز كردن كۆتاییان هات له ئه‌فغانستان مانه‌وه و دوایین كه‌س بوون له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كانیان وڵاته‌كه‌یان جێهێشت، هێشتا نه‌یانتوانیوه بگه‌نه ئه‌مریكا. تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ش كه هه‌زاران سه‌ربازی ئه‌فغانی پشتیوانییكراو له‌لایه‌ن سی ئای ئه‌یه‌وه، به خاو و خێزانه‌وه له كه‌مپێكی په‌نابه‌راندا له ئیماراتن و ماوه‌ی چه‌ندین مانگه چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ن ڤیزه وه‌ربگرن و بگه‌نه ئه‌مریكا.
له هه‌واڵه‌كه‌دا باس له‌وه‌ش كراوه ئه‌و ٨٠ هه‌زار ئه‌فغانییه‌ی كه له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی سه‌ربازییه‌وه ده‌رباز كران، خێراتر گه‌یشتووته‌نه ئه‌مریكا و ئه‌وانه‌شی كه به فڕۆكه‌ی بازرگانی بۆ ئیمارات و وڵاتانی دیكه گوازراونه‌ته‌وه، هێشتا دیار نییه ماوه‌ی چه‌ندێكی دیكه له‌و وڵاتانه ده‌مێننه‌وه و پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی ڤیزه ماوه‌ی چه‌ندین مانگی ده‌وێت.
دوای ئه‌وه‌ی تاڵیبان له ئابی ٢٠٢١دا ده‌ستی به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات له ئه‌فغانستاندا گرت، ئه‌مریكا زیاتر له ١٠٠ هه‌زار هاووڵاتیی ئه‌فغانی ده‌رباز كردبوو، و له وڵاته‌كه كشابوویه‌وه.