Eşref Musa,Ethem Emre Özcan
14 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 21 تشرینی یەکەم 2020
گرێ سپی – AA
دوای پاككردنه‌وه‌ی قه‌زای گرێ سپی له رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان له میانی ئۆپه‌راسیۆنی كانیی ئاشتی كه له‌لایه‌ن توركیاوه ئه‌نجام درا، ئاسایش و سه‌قامگیری گه‌ڕایه‌وه ناوچه‌كه و تا ئێستا چه‌ندین خانه‌واده كه له‌لایه‌ن تیرۆریستیانه‌وه ناچار كرابوون زێدی خۆیان جێ بهێڵن گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر ماڵوحاڵی خۆیان.
دوای پاككردنه‌وه‌ی قه‌زای گرێ سپی له رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان له میانی ئۆپه‌راسیۆنی كانیی ئاشتی كه له‌لایه‌ن توركیاوه ئه‌نجام درا، ئاسایش و سه‌قامگیری گه‌ڕایه‌وه ناوچه‌كه و تا ئێستا چه‌ندین خانه‌واده كه له‌لایه‌ن تیرۆریستیانه‌وه ناچار كرابوون زێدی خۆیان جێ بهێڵن گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر ماڵوحاڵی خۆیان. ( Bekir Kasım - ئاژانسی ئانادۆڵو )
له یه‌كه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی رزگاركردنی شارۆچكه‌ی گرێ سپی‌دا، په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتییانی شارۆچكه‌كه‌ی دواند.
مه‌حمود خه‌له‌ف ئهبوعوقبا كه له ٢٠١٤ له ده‌ست رێكخراوی تیرۆریستیی داعش رایكرد و په‌نای بردبووه به‌ر شارۆچكه‌ی عه‌زاز كه له‌ژێر كۆنترۆڵی ئۆپۆزسیۆنی سووریادایه، رایگه‌یاند "پێنج ساڵ له عه‌زاز مامه‌وه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی سوپای نیشتمانیی سووریا به پشتیوانی توركیا ئه‌نجامیدا، توانیم بگه‌ڕێمه‌وه زێدی خۆم. ئێستا كێشه‌ی ئاو و كاره‌با چاره‌سه‌ر بووه، تا دێت ره‌وشی ناوچه‌كه‌مان به‌ره‌و باشتر ده‌چێت".
ئه‌حمه‌د هافیان-یش كه له‌لایه‌ن یه‌په‌گه/په‌كه‌كه‌وه خانووه‌كه‌ی له گرێ سپی رووخێندرابوو، گوتی:
"سوپاس بۆ خوا به‌هۆی ئۆپه‌راسیۆنی كانیی ئاشتییه‌وه شارۆچكه‌كه‌مان رزگار كرا. به پشتیوانی توركیا گه‌ڕاینه‌وه زێدی خۆمان".
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی خۆجێیی گرێ سپی، وائیل حه‌مدۆ گوتی: "له دوای ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌وه گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه به‌رده‌وامه. تا ئێستا پێنج هه‌زار مه‌ده‌نی گه‌ڕاونه‌ته‌وه. تا خزمه‌تگوزارییه‌كانیش زیاتر بن، خه‌ڵك زیاتر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زێدی خۆی".