Hemn Baban
19 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 20 ئاب 2019
هه‌ولێر - AA
پیشانگه‌كه به ئاماده‌بوونی ده‌یان فۆتۆگرافه‌ر و هه‌وادارانی فۆتۆ له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌دەچێت و بڕیاره دوو رۆژ بخایه‌نێت.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه رێكخراوی كوردستان فۆتۆ به دروشمی "#خۆشه‌ویستیتان_ بۆ_ فۆتۆ_ بڵاوبكه‌نه‌وه" كه‌رنه‌ڤاڵی كوردستان فۆتۆی ده‌ستپێكرد، كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه سه‌ره‌تا له كاتژمێر 10:30ی به‌یانی له هۆڵی رۆشنبیری قه‌ڵای هه‌ولێر له‌نێو قه‌ڵای شاره‌كه به كردنه‌وه‌ی پیشانگه‌یه‌كی فۆتۆیی ده‌ستیپێكرد كه ژماره‌یه‌كی زۆر له فۆتۆگرافه‌ران و هه‌وادارانی هونه‌ری فۆتۆ و راگه‌یاندنه‌كانیش به‌ڕێوه‌چوو.
له‌و پیشانگه‌یه‌دا كه رێكخراوه‌كه به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمیسیۆنی باڵای بوژانه‌وه‌ی قه‌ڵای هه‌ولێر به‌ڕێوه‌یان برد و به سپونسه‌ری چه‌ند ده‌زگایه‌ك تێیدا نمایشی كامێرای وێنه‌گرانی دێرینی كوردی تێدا به‌رز راگیرا، جگه له‌وه‌یش پیشانگه‌یه‌كی هاوبه‌شی پۆرترێت و پیشانگه‌یه‌كی مۆدێلیش به‌ڕێوه‌چوون.
له‌وباره‌یه‌وه جێگری سه‌رۆكی رێكخراوی كوردستان فۆتۆ، شێرزاد ره‌سوڵ له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگه‌یاند "ئه‌م پیشانگه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی فۆتۆیه، تێیدا 65 فۆتۆ نمایشكراون، 40 فۆتۆیان به‌رهه‌می 40 فۆتۆگرافه‌رن و وێنه‌ی پۆرترێتن، هه‌روه‌ها 25 فۆتۆی دیكه‌ش فۆتۆی مۆدێلن كه پێنج فۆتۆگرافه‌ر به‌شدارییان له‌وه‌یاندا كردووه".
ئەو گوتی: "چه‌ند كامێرایه‌كی كامێرامانی دێرین نمایشكراون وه‌كو كامێرای گیو موكریانی كه له‌سه‌ره‌تای ساڵانی سییه‌كانه‌وه له رواندز و هه‌ولێر ده‌ستی به فۆتۆگرتن كردووه، هه‌روه‌ها كامێرای مام پاشا كه له‌ساڵانی پێشتری كۆن چه‌ندین وێنه‌ی گرتووه و یه‌كێكه له كامێرامانه دێرینه‌كانی هه‌ولێر و چه‌ندین وێنه‌ی كۆنی سه‌ركرده‌كانی كورد وه‌كو بارزانی نه‌مر به كامێرای ئه‌و گیراوه".

جێی ئاماژه‌یه كۆمه‌ڵه‌كانی وێنه‌گرتنی فۆتۆگرافی له ئه‌مریكا یه‌كه‌م لایه‌ن بوون كه رۆژی 19ی ئابییان وه‌كو رۆژی جیهانی فۆتۆ له‌جیهاندا دیاریكرد و ئه‌نجوومه‌نی وێنه‌گرانی فۆتۆگرافیی نێوده‌وڵه‌تیی هیندی له ساڵی 1991 وه‌كو یه‌كه‌م ده‌زگا ئه‌م رۆژه‌ی به فه‌رمی وه‌كو رۆژی جیهانی فۆتۆ ناساند، دیاریكردنی 19ی ئابیش وه‌كو رۆژی جیهانی فۆتۆ بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له رۆژی 19ی ئابی 1839 بۆ یه‌كه‌م جار و له پاریس نمایشی فۆتۆ بۆ خه‌ڵك كرا و ورده‌كاریی كاری فۆتۆ خرایه روو.