Hemn Baban
09 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 09 مای,س 2017
هه‌ولێر-AA
- تۆڕی هاوبه‌شی رێكخراوه‌كانی ئافره‌تان له هه‌رێمی كوردستان كار بۆ دۆزینه‌وه‌ی میكانیزم و رێگه‌چاره بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی توندوتیژییه‌كانی دژبه ئافره‌تان ده‌كه‌ن. به‌رپرسی نووسینگه‌ی سكرتارییه‌تی یه‌كگرتووی خوشكانی ئیسلامی له هه‌ولێر، نه‌عیمه خالید له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ده‌ڵێت "به‌راورد به ساڵی 2015 توندوتیژییه‌كانی دژبه ئافره‌تان له 2016 زۆر كه‌میان نه‌كردووه‌ته‌وه".
له رێگه‌ی سێ گرووپه‌وه كه ئه‌وانیش ده‌روونی و ته‌ندروستی، رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تیین رێكخراوه‌كانی ئافره‌تان میكانیزم بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی توندوتیژییه‌كان له‌مساڵدا ده‌كه‌ن.
تۆڕی هاوبه‌شی رێكخراوه‌كانی ئافره‌تان له هه‌رێمی كوردستان سه‌رقاڵی دانانانی میكانیزمن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی ئه‌و توندوتیژییانه‌ی كه به‌رامبه‌ر به ئافره‌تان ده‌كرێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین پێشنیاز و رێوشوێن ده‌دات به حكوومه‌تی هه‌رێم.
به‌رپرسی نووسینگه‌ی سكرتاریه‌تی یه‌كگرتووی خوشكانی ئیسلامی له هه‌ولێر، نه‌عیمه خالید كه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه ئاماده‌بوو كه تۆڕه‌كه رێكیخستبوو له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ده‌ڵێت "وه‌كو تۆڕی رێكخراوه‌كانی ئافره‌تان سه‌رقاڵی دۆزینه‌وه و دانانی میكانیزمی گونجاوین بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی توندوتیژییه‌كان به هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه، داتا و ئاماره‌كانی ساڵانی 2015 و 2016مان به‌راورد كردووه، راسته له‌گه‌ڵ بوونی دامه‌زراوه و ده‌زگایه‌كی زۆر له بواری ئافره‌تان كه تێكۆشانێكی زۆر ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی رێژه‌ی توندوتیژییه‌كانی دژبه ئافره‌تان كه‌م بكرێته‌وه، به‌ڵام به داخه‌وه رێژه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی توندوتیژییه‌كان زۆر به‌رچاو نییه ئیدی به هه‌موو شێوازه‌كانییه‌وه له كوشتن، خۆكوشتن، سووتان، توندوتیژی و ده‌ستدرێژی سێكسی، خۆسووتاندن و شتی دیكه‌ش".
گوتیشی: "به نیازین میكانیزم دابڕ‌ێژین بۆ ئه‌وه‌ی ساڵی 2017 بتوانیین رێژه‌ی توندوتیژییه‌كانی دژبه ئافره‌تان كه‌م بكه‌ینه‌وه، به‌ڵام ئه‌مه به دڵنیاییه‌وه پێویستی به بوودجه‌یه‌كی تایبه‌ته بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاریی خه‌ڵك و كۆمه‌ڵگه زیاتر به‌رز بكرێته‌وه، بۆیه ساڵێكی تر ئاماره‌كان كه به‌راورد ده‌كه‌ین ئومێد ده‌كه‌ین ئاستی توندوتیژییه‌كانی دژبه ئافره‌تان زۆر كه‌مییان كردبێت".
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ناوبراو روونیكرده‌وه "دانیشتنێكی باشمان كردووه و له‌سه‌ر سێ ته‌وه‌ر گفتوگۆ ده‌كه‌ین كه ئه‌وانیش گرووپی یەکەم ته‌ندروستی و ده‌روونی، گرووپی دووه‌م رۆشنبیری و گرووپی سێیەمیش كۆمه‌ڵایه‌تین".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه كه راسپارده‌كانی ئه‌و گرووپانه ده‌درێنه حكوومه‌تی هه‌رێم و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان وه‌كو رێكخراوه‌كانی ئافره‌تان و ئه‌نجوومه‌نی خانمان و ئه‌وانی دیكه‌ش به مه‌به‌ستی كار له‌سه‌ر كردنییان.
به پێی ئاماره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رنگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان کە بڵاوی كردووه‌ته‌وه له ساڵی 2015دا ئاستی توندوتیژییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان له ئاستێكدا بووه كه بڕی حه‌وت هه‌زار و 994 كه‌یسی توندوتیژی بووه ئه‌وانیش به‌مشێوه‌یه به‌سه‌ر پارێزگاكاندا دابه‌ش بوون:
- پارێزگای هه‌ولێر، دوو هه‌زار و 969 حاڵه‌تی توندوتیژی و به‌مشێوه‌یه پۆلێنكراوه:
كوشتن 20 حاڵه‌ت، خۆكوشتن 23، سووتان 68، خۆسووتاندن 52، سكاڵای یاسایی دوو هه‌زار و 796، سێكسی 10.
- پارێزگای سلێمانی، هه‌زار و 288 حاڵه‌تی توندوتیژی تۆماركراون و به‌مشێوه‌یه:
كوشتن 9، خۆكوشتن 17 ، سووتان 38، خۆسووتاندن 27 ، سكاڵای یاسایی هه‌زار و 154، سێكسی 43.
- پارێزگای دهۆك: دوو هه‌زار و 115 حاڵه‌تی توندوتیژی تۆماركراون و به‌مشێوه‌یه:
كوشتن 3، خۆكوشتن 12 ، سووتان 39، خۆسووتاندن 19 ، سكاڵای یاسایی هه‌زار و 999، سێكسی 43.
- ئیداره‌ی گه‌رمیان، 834 حاڵه‌تی توندوتیژی تۆماركراون و به‌مشێوه‌یه:
كوشتن 7، خۆكوشتن 5 ، سووتان 21، خۆسووتاندن 14 ، سكاڵای یاسایی 771، سێكسی 16.
- ئیداره‌ی راپه‌ڕین ، 565 حاڵه‌تی توندوتیژی تۆماركراون و به‌مشێوه‌یه:
كوشتن 3، خۆكوشتن 4 ، سووتان 20، خۆسووتاندن 9 ، سكاڵای یاسایی 523، سێكسی 6.
- سۆران: 223 حاڵه‌تی توندوتیژی له سۆران تۆماركراون و به‌مشێوه‌یه پۆلێن كراون:
كوشتن 3، خۆكوشتن 3 ، سووتان 14، خۆسووتاندن 4 ، سكاڵای یاسایی 193، سێكسی 6.
هه‌رچی په‌یوسته به ئاماره‌كانی ساڵی 2016ی توندوتیژییه‌كانی دژبه ئافره‌تان ئه‌وا ئاماره‌كان ده‌ریده‌خه‌ن له‌و ساڵه‌دا حه‌وت هه‌زار و 483 كه‌یسی توندوتیژی دژبه ژنان هه‌بوون و به پێی پارێزگاكان روونی ده‌كه‌نه‌وه:
- پارێزگای هه‌ولێر، دوو هه‌زار و 776 حاڵه‌تی توندوتیژی و به‌مشێوه‌یه پۆلێنكراوه:
كوشتن 11 حاڵه‌ت، خۆكوشتن 22، سووتان 84، خۆسووتاندن 30، سكاڵای یاسایی دوو هه‌زار و 618، سێكسی 11.
- پارێزگای سلێمانی، 957 حاڵه‌تی توندوتیژی تۆماركراون و به‌مشێوه‌یه:
كوشتن 13، خۆكوشتن 16 ، سووتان 55، خۆسووتاندن 13 ، سكاڵای یاسایی 840، سێكسی 20.
- پارێزگای دهۆك: هه‌زار و 996 حاڵه‌تی توندوتیژی تۆماركراون و به‌مشێوه‌یه:
كوشتن 14، خۆكوشتن 19، سووتان 40، خۆسووتاندن 31، سكاڵای یاسایی هه‌زار و 842، سێكسی 50.
- ئیداره‌ی گه‌رمیان، 677 حاڵه‌تی توندوتیژی تۆماركراون و به‌مشێوه‌یه:
كوشتن 2، خۆكوشتن 6 ، سووتان 11، خۆسووتاندن 4، سكاڵای یاسایی 649، سێكسی 5.
- ئیداره‌ی راپه‌ڕین ، 451 حاڵه‌تی توندوتیژی تۆماركراون و به‌مشێوه‌یه:
كوشتن 2، خۆكوشتن 6 ، سووتان 11، خۆسووتاندن 8، سكاڵای یاسایی 411، سێكسی 13.
- سۆران، 262 حاڵه‌تی توندوتیژی له سۆران تۆماركراون و به‌مشێوه‌یه پۆلێن كراون:
كوشتن 4، خۆكوشتن 5 ، سووتان 21، خۆسووتاندن 9 ، سكاڵای یاسایی 214، سێكسی 9.