Sangar Hamad Azeez
04 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 05 ئەیلوول 2018
واشنتۆن - AA
نوسینگەی راگەیاندنی کۆشکی سپی راگەیەنراوێکی لەبارەی دواین پێشهاتەکانی سووریا بڵاو کردەوە .
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە: " ئەمریکا لە نزیکەوە چاودێریی هێرشەکانی رژێمەکەی ئەسەد دەکات کە بە پشتیوانی ئێران و رووسیا بۆسەر هاووڵاتیانی سڤیل ئەنجام دەدات و بەهۆیەوە بە ملیۆنان کەس بوونەتە قوربانی. سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ پێشووتریش هۆشداری ئەوەی داوە کە جەنگی ناوخۆی سووریا و هێرشەکانی رژێمەکەی ئەسەد خراپتریش دەبێت کە بەهۆیەوە بە سەدان هەزار كهس گیان لەدەست دەدەن".
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکە دەڵێت :"با روون بین، ئەگەر بێتو بەشار ئەسەد جارێکی دیکە بژاردەی چەکی کیمیایی هەڵبژێرێتەوە، ئەوا ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بە خێرایی و بە شێوەیەکی بەرجەستە بەرپەچی دهدهنهوه . لەم بابەتەدا هەڵوێستمان جێگیرە".