Murat Karadağ,Hemın Othman Mohammed,Muhammet Ali Kemal
14 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 15 کانوونی دووەم 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
حاكمی پێشووی ویلایه‌تی مۆنتانا، دێنی رههبێرگ:
- "فه‌تۆ، په‌نای بۆ هه‌موو جۆره ڕیگایه‌ك بردووه به هێرشكردنه سه‌ر هاووڵاتیانیشهوه بۆئه‌وه‌ی له‌ناو دامه‌زراوه‌كانی توركیادا ره‌گ دابكوتێت و ئه‌و وڵاته كۆنترۆڵ بكات و ناسه‌قامگیری دروست بكات".
- "ئه‌گه‌ر گوله‌ن سنوورداش نه‌كرێته‌وه، ئه‌وا فه‌تۆ به‌رده‌وام ده‌بێت له دروستكردنی مه‌ترسی جددی بۆ توركیا و هاوپه‌یمانانی كه ئه‌مریكاشیان له‌نێودایه".
حاكمی پێشووی ویلایه‌تی مۆنتانا، دێنی رههبێرگ كه سیاسه‌تمه‌دارێكی ئه‌مریكی سه‌ربه كۆماریخوازه‌كانه، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ)، په‌نای بۆ هه‌موو جۆره ڕیگایه‌ك بردووه به هێرشكردنه سه‌ر هاووڵاتیانیشهوه بۆئه‌وه‌ی له‌ناو دامه‌زراوه‌كانی توركیادا ره‌گ دابكوتێت و ئه‌و وڵاته كۆنترۆڵ بكات و، ناسه‌قامگیری دروست بكات.
له گوتارێكیدا كه بۆ رۆژنامه‌ی The Hillی نووسیوه، رههبێرگ باسی له‌وه كردووه كه ئه‌گه‌ر گوله‌ن سنوورداش نه‌كرێته‌وه، ئه‌وا فه‌تۆ به‌رده‌وامده‌بێت له دروستكردنی مه‌ترسی بۆ توركیا و هاوپه‌یمانانی كه ئه‌مریكاشیان له‌نێودایه.
رههبێرگ ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه ئه‌مریكا و سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئەو وڵاتە، دۆناڵد تره‌مپ، به‌رپرسیاریتیان لە ئەستۆیە به‌رامبه‌ر هاوپه‌یمانان و، گوتی: "یه‌كێك له بهرپرسیاریهتهكانمان راده‌ستكردنه‌وه‌ی گوله‌نه به توركیا، كاركردنه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی ناوتۆمان و سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و پشتیوانیكردن له پاراستنی سه‌قامگیری توركیا".
رههبێرگ باسی له‌وه كردووه كه له سه‌رده‌می هه‌شت ساڵه‌ی سه‌رۆكایه‌تی باراك ئۆبامادا، زۆر كێشه هه‌یه له‌نێوان توركیا و ئه‌مریكادا كه ده‌ستی بۆ نه‌براوه و چاوه‌ڕێی تره‌مپ و ئه‌ردۆغان ده‌كه‌ن، له سهروههمووشیانهوه سه‌رده‌سته‌ی فه‌تۆ گوله‌ن ده‌بێت.
رههبێرگ ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو كه گوله‌ن هه‌وڵی كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ی 15ی ته‌مووزی له توركیا به‌ڕێوه‌بردووه و نووسیویەتی: ''لەو رۆژە ترسناکەوە، ئەمریکا هیچ هەوڵێکی بەمەبەستی رادەستکردنەوەی گولەن نەداوە. سەرەڕای هەموو ئەو داواکارییە فەرمییانەی تورکیا لەو بارەیەوە پێشکەشی کردووە، سەرەڕای ئەو هەموو بەڵگە روونەی وەزارەتی دادی تورکیا لەبارەی تاوانباربوونی گولەن رادەستی ئەمریکای کردووە و وەزیری دادی ئەو وڵاتە بەکر بۆداغ لەمانگی تشرینی یەکەمدا هاتە واشنتۆن و بەمەبەستی رادەستکردنەوەی گولەن لەگەڵ وەزیری دادی ئەمریکا لۆرێتا لینچ کۆبوویەوە، بەڵام هیچ کارێک ئەنجام نەدرا''.
رەهبێرگ باسی لەوەکردووە دۆخێکی هەستیار لەبارەی پەیوەندییەکانی تورکیا-ئەمریکا لەئارادایە سەبارەت بە بەڕێوەبردنی ئاسایش و قەیرانەکانی ناوچەکە لەکاتێکدا کە رووداوە توندوتیژەکانی سووریا و عێراق پەلیان کێشاوەتە سەر سنوورەکانی تورکیا و ئەمەش بووەتە کێشەیەکی گرنگی ئەمنیی نێودەوڵەتی.
لە گوتارەکەیدا رەهبێرگ سەرنجی بۆ پەیوەندیی ''بەسوود''ی زیاتر لە 50 ساڵەی نێوان تورکیا و ئەمریکا راکێشاوە و نووسیویەتی: ''بەدرێژایی مێژوو هیچ کاتێک پەیوەندیمان لەگەڵ ئەم هاوپەیمانەماندا ئەوەندە هەستیار نەبووە''.
ئەو باسی لە نموونەکانی هاریکاریی نێوان تورکیا و ئەمریکا لەبەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و توندڕەویدا کردووە و رایگەیاندووە ''بۆ ئەوەی بەسەر دوژمنەکانماندا سەربکەوین و دەستەبەری سەقامگیریی لەناوچەکە بکەین، پێویستە هەردوو وڵات وەک دوو هاوبەش پشتیوانیی یەکتر بکەن و بەرەنگاری تیرۆر ببنەوە''.
هەروەها نووسیویەتی: ''لەبەر ئەم هۆکارە، پێویستە ئەمریکا و تورکیا چارەسەرێک بۆ کێشەی فەتۆ بدۆزنەوە. گولەن و فەتۆ په‌نایان بۆ هه‌موو جۆره رێگەیه‌ك بردووه به هێرشكردنه سه‌ر هاووڵاتیانیشهوه بۆئه‌وه‌ی له‌ناو دامه‌زراوه‌كانی توركیادا ره‌گ دابكوتێت و ئه‌و وڵاته كۆنترۆڵ بكات و، ناسه‌قامگیری دروست بكات. ئەگەرگولەن رادەست نەکرێتەوە، ئەوا فەتۆ دەبێتە هەڕەشە بۆ سەر هاوپەیمانەکانی تورکیا و بەو شێوەیەش دەبێتە هەڕەشە بۆ سەر ئەمریکا''.