15 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 15 کانوونی یەکەم 2019
ئه‌مستردام - AA
ژمارەیەک خۆپیشانده‌ری ژینگه‌دۆست له شاری ئه‌مستردام پایته‌ختی هۆڵەندا ده‌ستیانبه‌سه‌ر به‌شێكی فڕۆكه‌خانه‌ی شیپخۆل-دا گرت.
خۆپیشاندانه‌كه له‌لایه‌ن هه‌ردوو گرووپی ئاشتی سەوز "Greenpeace" و درێژکردنەوەی یاخیبوون "Extinction Rebellion" به‌به‌شداری ژماره‌یه‌كی زۆر هاووڵاتی رێكخرابوو.
وه‌ك ده‌ربڕینی ناڕهزایەتیش خۆپیشانده‌ران ده‌ستیانبه‌سه‌ر به‌شێكی مۆڵی فڕۆكه‌خانه‌كه‌دا گرت.
هێزه‌كانی پۆلیسیش بۆ كۆتایهێنان به ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئه‌و به‌شه‌ی مۆڵه‌كه هۆشدارییان دایه خۆپیشانده‌ران و 26 خۆپیشانده‌ریشیان قۆڵبەستكرد كه به پاڵكه‌وتن له‌سه‌ر زه‌وی له‌به‌رامبه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كاندا خۆڕاگرییان نیشاندابوو.
پۆلیس دۆخی له‌ناكاوی راگه‌یاند و به‌پاس خۆپیشانده‌رانی گواستەوە دەرەوەی فڕۆكه‌خانه‌كه، به‌مشێوه‌یه‌ش خۆپیشاندانه‌كه كۆتایی پێهێندرا.
داواكارییەکانی به‌شداربووانی خۆپیشاندانه‌كه له حكوومه‌ت بریتیبوون له "كه‌مكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی شیپخۆل"، "به‌كارهێنانی گه‌شتی شه‌مه‌نده‌فه‌ر وه‌ك جێگره‌وه‌ی گه‌شتی ئاسمانی بۆ شوێنه نزیكه‌كان" و "بەرزکردنەوەی نرخی بلیتی گەشتە ئاسمانییەکان".
به‌هۆی خۆپیشاندانهكهشهوه به‌درێژایی رۆژ فڕۆكه‌خانه‌كه به‌ڕووی گه‌شتیاراندا داخرا.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه گرووپێكی خۆپیشانده‌ر دوای وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت له شاره‌وانی له‌به‌رده‌م فڕۆكه‌خانه‌كه خۆپیشاندانێكیان ئه‌نجامدا.