Gamze Türkoğlu Oğuz,Ramal Abdullah Mahmood
05 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 06 ئاب 2019
نیوده‌لهی – AA
حكوومه‌تی هیندستان داوای له په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی كرد ستاتۆی تایبه‌تی هه‌رێمی جامو-كشمیر هه‌ڵبگرێت.
BBC بڵاویکردەوە کە حكوومه‌تی هیندستان داوای له په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی كردووه مادده‌ی ٣٧٠ ده‌ستوور هه‌موار بكاته‌وه كه تیایدا مافی خۆڕێبه‌ری زیاتر له ویلایه‌ته‌كانی دیكه به هه‌رێمی جامو-كشمیر داوه.
داواكارییه‌كه له لایه‌ن وه‌زیری ناوخۆی ئه‌و وڵاته، عه‌مید شاه-ه‌وه پێشكه‌شكراوه، به‌ڵام په‌رله‌مانتارانی ئۆپۆزسیۆن دژی ئه‌و داواكاریه وه‌ستاونه‌ته‌وه.
چه‌ند رۆژێكه هێزه‌كانی ئەمنییەکان له جامو-كشمیر بڵاوه‌یان پێكراوه و سیاسه‌تمه‌دارانی هه‌رێمه‌كه‌یان له ماڵه‌كانیاندا زیندانیكردووه.
هێزه ئه‌منییه‌كانی هیندستان به‌ربه‌رستی پۆڵا و تێلدڕوویان له رێگاكان و فولكهكان داناوه له سریناگار.
هه‌روه‌ها له جامو-كشمیر گردبوونه‌وه‌كان قه‌ده‌غه‌كراون، قوتابخانه‌كان داخراون و تۆڕه‌كانی مۆبایل و ئینته‌رنێتیش سنووردار كراون.