Gülşen Topçu
27 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 29 تشرینی دووەم 2019
كه‌رتی غه‌ززه - AA
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل، له كه‌رتی غه‌ززه هێرشیان كرده سه‌ر خاڵێكی سه‌ربازیی سه‌ربه حه‌ماس.
فڕۆكه‌كانی ئیسرائیل، له شاری خان یونس-ی باشووری كه‌رتی غه‌ززه، شه‌ش هێرشی یه‌ك له دوای یه‌كیان كرده سه‌ر خاڵێكی لیواكانی عێزه‌دین قه‌سامی باڵی سه‌ربازیی حه‌ماس كه ناوی ئهلقادسیهی لێنرابوو.
تا ئێستا سوپای ئیسرائیل هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی ئه‌و هێرشه نه‌داوه كه هیچ زیانێكی گیانیی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
گوته‌بێژی سوپای ئیسرائیل، ئه‌فیخای ئه‌دره‌عی پێشتر له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر، ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه كاته‌كانی ئێواره له كه‌رتی غه‌ززه‌وه دوو مووشه‌ك ئاڕاسته‌ی ئیسرائیل كراون.