Çağrı Koşak
16 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 17 نیسان 2021
کەرتی غەززە - AA
سوپای ئیسرائیل، هێرشی ئاسمانیی کردە سەر چەند ئامانجێک لە کەرتی غەززە.
پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو لە ناوچەکە، ئاماژەی بەوە کرد کە سوپای ئیسرائیل کاتەکانی شەو هێرشی ئاسمانییەکەی ئەنجامداوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانیی لێنەکەوتووەتەوە.
سوپای ئیسرائیل لە راگەیەندراوێکدا کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاویکردەوە، ئاماژە بەوە کردووە کە وەک بەرپەرچدانەوەیەک بەرامبەر ئاراستە کردنی مووشەکێک لە کەرتی غەززەوە بۆ ئیسرائیل، فڕۆکە و هێلیکۆپتەرە جەنگییەکان هێرشی ئاسمانییان کردووەتە سەر کەرتی غەززە.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە جبەخانەیەکی چەک، تونێلێکی گواستنەوەی چەک و ناوچەیەکی سەربازیی سەربە حەماس کراونەتە ئامانج.