Mustafa M. M. Haboush
16 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 16 حوزەیران 2021
کەرتی غەززە - AA
فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل، هێرشی ئاسمانییان کردە سەر دوو ئامانجی سەربە گرووپە بەرگریکارەکانی فەڵەستین لە كەرتی غەززە.
بەپێی ئەو زانیاریەی دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتووە، فڕۆکەکانی ئیسرائیل هێرشیان کردووەتە سەر بنکەیەکی سەربە هێزەکانی بەرگریی فەڵەستین لە ناوچەی مەعەن خۆرهەڵاتی شاری خان یونس باشووری کەرتی غەززە.
وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین، هێشتا روونکردنەوەی نەداوە لەوەی هێرشەکە قوربانی لێکەوتووەتەوە یان نا.
سوپای ئیسرائیل لە راگەیەندراوێکیدا باسی لەوە کرد كە هێرشەکە بەرپەرچدانەوەی ناردنی باڵۆنی ئاگرینییە لە کەرتی غەززەوە بۆسەر ئیسرائیل.
لە ٢١ی ئایارەوە تا ئێستا، لەوەتەی ئاگربەست راگەیەندراوە ئەوە یەکەم هێرشی ئیسرائیلە بۆسەر کەرتی غەززە.