Ethem Emre Özcan,Ömer Koparan
05 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 06 ئادار 2021
باب- AA
له ئه‌نجامی دوو هێرش به مووشه‌كی بالیستیی بۆ سه‌ر دوو خاڵی جیاواز له شارۆچكه‌كانی باب و جه‌رابلوس له باكووری سووریا، به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان سڤیلێك گیانی له‌ده‌ستدا و ١٨ سڤیلی دیكه برینداربوون.
سه‌ر له ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ناوچه‌ی حه‌مران سه‌ربه شارۆچكه‌ی جه‌رابلوس كه ده‌كه‌وێته سه‌ر سنووری توركیا و ناوچه‌ی ته‌رحین له باكووری خۆرهه‌ڵاتی شارۆچكه‌ی باب بوونه ئامانجی هێرشی مووشه‌كی بالیستیی.
له‌و ناوچانه‌ی كه هێرشه‌كان كردوویانه‌ته ئامانج پاڵاوگه‌ی نه‌وت كه به‌شێوازیی سه‌ره‌تایی وه‌گه‌ڕخراون هه‌ن و به‌هۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر تانكی نه‌وت گڕیان گرتووه، ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز روویانداوه.
به‌پێی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر حه‌مران-دا سڤیلێك گیانی له‌ده‌ستداوه و ١٨ سڤیلی دیكه برینداربوون.
هاوكات هێشتا هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به زیانی گیانیی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر ته‌رحین نه‌زانراوه.
هێشتا نه‌توانراوه ئه‌وه ده‌ستنیشان بكرێت كه مووشه‌كه‌كان له‌لایه‌ن كێوه هه‌ڵدراون.
برینداره‌كانی هێرشه‌كه بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی ده‌وروبه‌ر گوازراونه‌ته‌وه و ژماره‌یه‌كی زۆر ئۆتۆمبیلی ئاگركوژێنه‌وه ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كراون.
نیگه‌رانیی له به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانییان هه‌یه.
ناوچه‌ی ته‌رحین رۆژی ٢ی شوباتیش به‌ره‌وڕووی هێرشێك به مووشه‌كی بالیستیی ببوویه‌وه و له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌دا دوو سڤیل گیانیان له‌ده‌ستدابوو، و شه‌ش سڤیلی دیكه بریندارببوون.