Sarmand Hameed
20 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 21 ئاب 2021
عێراق - AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی هەفتەی داهاتوو سەردانی کوێت دەکات، ئەمەش بە یەکەم سەردانی ناوبراو بۆ ئەو وڵاتە دادەنرێت لەوەتەی لە نیسانی ٢٠٢٠دا وەک سەرۆکوەزیران دەست بە کاربووه.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، مستەفا کازمی هەفتەی داهاتوو سەردانێکی فەرمی بۆ کوێت ئەنجام دەدات.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، ئامانجی سەردانەکەی کازمی بۆ کوێت گفتوگۆ کردنە لەسەر پەرەدان بە پهیوهندیی ئابووریی نێوان هەردوو وڵات.
ئاماژە بەوەش دراوە، بڕیارە کازمی لەگەڵ پیاوانی کاری کوێت دیدارێک ئەنجام بدات بە ئامانجی راکێشانی وەبەرهێنانی کوێتی بۆ بازاڕی بازرگانی عێراق و رۆڵ گێڕانیان لە پەرەپێدانی بەردەوام و وەبەرهێنانی بازرگانی و پیشەسازیی لە عێراق.
سەرۆکوەزیرانی عێراق لە میانی دیدار و کۆبوونەوەکانیدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای کوێت، باس لە هەماهەنگی هاوبەش لەگەڵ وڵاتەكه لە سەرجەم ئاست و بوارەکاندا دەکات.
جێی ئاماژەیە، سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی هەفتەی داهاتوو سەردانی کوێت دەکات، ئەمەش بە یەکەم سەردانی ناوبراو بۆ ئەو وڵاتە دادەنرێت لەوەتەی لە نیسانی ٢٠٢٠دا وەک سەرۆکوەزیران دەست بە کاربووه.
پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و کوێت لە دوای رووخاندنی رژێمی پێشووی عێراق بە سەرۆکایەتی سەدام حسێن لەلایەن هێزە نێودەوڵەتییەکان بە سەرۆکایەتی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٠٣دا، ئاسایی بوویەوە.
تاوەکو ئێستا ژمارەیەک دۆسیە لە نێوان بەغدا و کوێت بە هەڵپەسێردراوی ماونەتەوە لە سەروویانەوە بیرە نەوتە هاوبەشەکان و دۆسیەی کوێتییە شوێنبزربووەکان، لەگەڵ رێکەوتنی خۆر عەبدوڵڵا کە ساڵی ٢٠١٢ لەنێوان هەردوو وڵاتدا وژوو کراوە.