Fahrettin İbrahim
15 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 17 کانوونی یەکەم 2017
برۆکسل - AA
بەرپرسانی 28 وڵاتی ئەندام لە یەکێتی ئەورووپا بە مەبەستی تاوتوێکردنی پرسەکانی تایبەت بە پەنابەران، قودس، رووسیا، سیاسەتەکانی بەرگریی و کۆمەڵایەتی و ئابووریی لە بارەگای یەکێتی ئەورووپا لە برۆکسل کۆبوونەوە.
لە میانی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکە، سەرۆکی ئەنجوومەنی یەکێتی ئەورووپا، دۆناڵد توسک لەبارەی پرسی تایبەت بە فەڵەستین و یەکێتی ئەورووپا بۆ میدیاکان قسەی کرد و رایگەیاند، یەکێتی ئەورووپا سوورە لەسەر چارەسەری کێشەی فەڵەسیتن و ئیسرائیل لە چوارچێوەی دوو دەوڵەت و دووپاتیشی کردەوە کە هیچ گۆڕانکارییەک لە سیاسەتەکانی یەکێتییەکەدا رووی نەداوە.
یەکێتی ئەورووپا پێی وایە کە پێویستە دوولایەن لە قودس بگەڕێنەوە بۆ سنوورەکانی بەر لە ساڵی 1967 و قودس بە هاوبەشی ببێتە پایتەختی هەر دوو وڵات. هەروەها یەکێتی ئەرووپا بە پێچەوانەی بڕیارەکانی ترەمپ لەبارەی ئەم شارە رایگەیاندووە کە چارەنووسی قودس بە بڕیاری تاکلایەنە نابێت و پێویستە بە دانوستان چارەسەر بکرێت.