Levent Tok,Mohamad Misto,Abdullah Shukur,1 23
13 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 15 کانوونی یەکەم 2018
ئەنقەرە - AA
لە دوای ئەوەی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند کە ئۆپەراسیۆنی سەربازیی بۆ سەر رۆژئاوای رووباری فوڕات ئەنجام دەدەن، ھەوڵی رێکخراوی تیرۆریستی یەپەکە/پەکەکە بۆ بە دەوڵەتکردن بەردەوامە. ئەو رێکخراوە بە گۆڕینی دیموگرافیای ناوچەکە دەستی بەسەر دەوڵەمەندترین سەرچاوەکانی وزە، ناوچە کشتوکاڵییەکان و سەرچاوەکانی ئاوی ناوچەکە گرتووە و بە ھەزاران پیاوی چەکداریش ئاستی ھەڕەشەکردنی بەرزکردووەتەوە.
لە دوای ئەوەی دوێنێ سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاندبوو کە لەماوەی چەند رۆژێکی داھاتوودا ئۆپەراسیۆنی سەربازیی بەمەبەستی رزگارکردنی ناوچەکە لەو رێکخراوە تیرۆریستییە دەستپێدەکات، سەرنجی گشت لایەنەکان کەوتە سەر ئەو ناوچەیە.
ھاوکات ئەو ناوچەیەی کە کەوتووەتە رۆژھەڵاتی رووباری فوڕات کە لەلایەن یەپەکە/پەکەکە لە سووریا داگیرکراوە، بە درێژای ٤٨٠ کیلۆمەتر لەگەڵ تورکیا ھاوسنوورە.
ئەو ھێڵە سنوورییەی بەرەی تورکیا، پارێزگاکانی ئورفا، ماردین و شرنا‌خ لەخۆ دەگرێ.
بەدەر لە رۆژئاوای فوڕات، ئەو ناوچەیەی بەرەو قوڵایی باشوور دەڕوات و دەکەوێتە نێوان سنووری عێراق و رۆژھەڵاتی رووباری فوڕات نزیکەی ٤٥ ھەزار کیلۆمەتر چوارگۆشە لەخۆ دەگرێ. بەپێی پێوەرەکانی ئاژانسی ئانادۆڵو بۆ نەخشە، ئەم رووبەرە نزیکەی سێیەکی تەواوی خاکی سووریایە.
یەپەگە/پەکەکە لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ەوە لە خۆرهەڵاتی فوڕات بەهۆی پشتیوانیی ئەمریکا لەرێگەی هێرشە ئاسمانییەکان و هاوکاریی چەکەوە، قەڵەمڕەوی خۆی فراوانکردووە.
گەورەترین رووبەرەکانی نیشتەجێبوون لە خۆرهەڵاتی فوڕات بریتین لە عەینولعەرەبی سەربە حەلەب، تەلئەبیەز و تەبقەی سەربە رەققە و قامیشلۆ، عامودێ و رەسولێنی سەربە حەسەکە و ناوچەکانی باکووری دێرازۆر.
نزیکەی لەسەدا ٧٠ی دانیشتوانی ئەم پشتێنەیە تا ئێستاش عەرەبەکان پێکێدەهێنن.
رێکخراوەکە لەرێگەی گۆڕینی زۆرەملێی پێکهاتەی دانیشتوانەوە، دەیەوێت ئاسانتر کۆنترۆڵی ئەو ناوچانە کە داگیرکردوون لە پڕۆسەی بەدەوڵەتبووندا، بکات.
تیرۆریستان سڤیلە سریانی، کورد و تورکمانەکان و لەسەروو هەمووشیانەوە عەرەبەکان لە ناوچەکانیان هەڵدەکەنن و بەتایبەت لە رەققە و دێرازۆر لەدوای کۆتاییهاتنی پێکدادانەکان لەگەڵ داعش، رێگریی لە گەڕانەوەی ئەو کەسانە دەکەن کە دەیانەوێت بگەرێنەوە سەر ماڵ و حاڵیان.
بەپێی داتاکانی ئەنجوومەنی باڵای خێڵ و عەشیرەتە سوورییەکان، یەپەگە/پەکەکە تا ئەمڕۆ ملیۆنێک و ٧٠٠ هەزار کەسی ناچار بە کۆچی زۆرەملێ کردووە. ئه‌مریكا هه‌تاكو ئه‌مڕۆ پشتیوانی بۆ یه‌په‌گه/په‌كه‌كه وه‌ك تاكتیكێكی كورت مه‌ودا بۆ كۆتاییهێنان به داعش به‌كارهێناوه.
به‌ڵام له كاتێكدا داعش له ناوچه‌یه‌كی بچو‌وكدا له سنووری عێراق گه‌مارۆ دراوه له قۆناغێكی گه‌وره‌دا ده‌ستكراوه به پلانی جێبه‌جێكردنی "سوپای یه‌په‌گه/په‌كه‌كه".
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه راهێنانی له سه‌دا ٢٠ی ئه‌و هێزه ٣٥-٤٠ هه‌زار كه‌سیه‌ی ته‌واو كردووه كه به پێویستیان ده‌زانێت له‌و ناوچانه‌ی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه داگیری كردوون.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكاش پێشتر رایگه‌یاندبوو كه پاسه‌وانانی سنوور له ئه‌ندامانی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه داده‌مه‌زرێنێت.
وه‌ك دوا كار ئیداره‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاندبوو به دروستكردنی خاڵه‌كانی چاودێری له رۆژهه‌ڵاتی فوڕات ئامانجیان ئه‌وه‌یه یه‌په‌گه/په‌كه‌كه له "ده‌ستدرێژییه‌كان"ی توركیا بپارێزێت.
سه‌رچاوه ئه‌منییه توركیه‌كان له هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانیان بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو سه‌رنج بۆ ئه‌وه راده‌كێشن كه ئامانجی ئه‌مریكا له دروستكردنی خاڵه‌كانی چاودێری بۆ پاراستنی رێكخراوه‌كه‌یه له توركیا. سه‌رچاوه‌كان جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه له ماوه‌ی مامناوه‌نددا ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت یه‌په‌گه/په‌كه‌كه به‌ناوی "هێزه ناوخۆیه ئه‌منییه‌كان" به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو بكاته سوپا و به‌رده‌وامی به مانه‌وه‌ی یه‌كجاره‌كیان بدات له ناوچه‌كه.