Cüneyt Karadağ
23 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 24 تەمووز 2023
بەرلین-AA
سەردانی سبەینێی وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا، بۆریس پیستۆریۆس بۆ عێراق بەهۆی نیگەرانییە ئەمنییەکانەوە هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه.
لە هەواڵێکدا کە میدیای ئەڵمانی تیایدا پشتی به وەزارەتی بەرگریی وڵاته‌كه به‌ستووه، ئاماژە بەوە کراوە، دوای ئه‌و توندوتیژییەی بەرامبەر باڵیۆزخانەی سوید لە بەغدا ئه‌نجامدرا، فەرمانگەی پۆلیسی تاوانی فیدراڵی کە بەرپرسە لە پاراستنی وەزیری به‌رگریی، پێشنیازی کردووە سەردانەکە دوابخرێت و وەزارەتیش پابه‌ندی پێشنیازه‌كه بووه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه ناتوانرێت ناڕەزایەتییەکانی بەغدا و خراپتربوونی دۆخەکە له‌به‌رچاو نه‌گیرێت و بڕیاردراوه سه‌ردانه‌كه دوابخرێت بەمەبەستی پاراستنی کارمەندانی نوێنەرایەتی ئەڵمانیا لە بەغدا.
بڕیار وابوو لە میانی سەردانەکەیدا بۆ عێراق، وەزیری بەرگریی ئه‌ڵمانیا، سەردانی سەربازانی ئەڵمانیا بکات کە لەچوارچێوه‌ی ناتۆ کە بۆ بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوی تیرۆریستی داعش له وڵاته‌كه‌ن و لەگەڵ وەزیری بەرگریی عێراق کۆببێتەوە.
بۆریس پیستۆریۆس ئامانجی بوو بیرۆکەیەکی لەبارەی دۆخی مه‌یدانیی هه‌بێت به‌ر له درێژکردنەوەی ماوەی ئەرکی سوپای ئەڵمانیا لە عێراق.
ئەڵمانیا دەیەوێت لە پاییزدا ماوه‌ی ئەرکی نوێنەرایەتییە سه‌ربازییه‌كه‌ی لە عێراق درێژ بکاتەوە.
ئه‌ڵمانیا ٩٠ سەربازی لە باکووری عێراق و ٤٥ سەربازیشی لە ناوەند هه‌یه، كه كۆی گشثییان ده‌كاته ١٣٠ سه‌رباز كه لە عێراق خزمەت دەکەن.
باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا لە بەغدا کە ناكه‌وێته نێو ناوچەی سەوزه‌وه، تا ئێستا نه‌كه‌وتووه‌ته ژێر کاریگەریی توندوتیژییه‌كانه‌وه.