Sarp Özer
16 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 16 شوبات 2022
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار رۆژانی ١٦ و ١٧ی شوبات له باره‌گای ناتۆ به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی به‌رگریی ناتۆدا ده‌كات.
به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌كه له كاتێكدایه گرژی نێوان ئۆكراینا و رووسیا زیادی كردووه.
خولوسی ئاكار به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ئه‌مڕۆ سه‌ردانی بڕۆكسل ده‌كات و رۆژانی ١٦ و ١٧ی شوبات له باره‌گای ناتۆ ده‌بێت.
وه‌زیری به‌رگریی توركیا به‌شداری ده‌كات له‌و كۆبوونه‌وانه‌ی له چوارچێوه‌ی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئه‌نجام ده‌درێت وه‌ك گرووپی پلانی ئه‌تۆمی، دۆخی ئاسایش له ئه‌ورووپا و دانیشتنه‌كانی تایبه‌ت به به‌رگریی، هاوكات بڕیاره كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی به‌رگریی به‌ریتانیا، رۆمانیا، هۆڵه‌ندا، لیتوانیا، ئیستۆنیا و مهقهدۆنیای باكوور ئه‌نجام بدات.