Mustafa Deveci,Ramal Abdullah Mahmood
26 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 26 تشرینی یەکەم 2018
قودس – AA
وێنه‌ی ئه‌و گه‌نجه‌ی به ده‌ستێكی ئاڵای فه‌ڵه‌ستینی به‌رزكردۆته‌وه و به ده‌سته‌كه‌ی دیكه‌ی قۆچه‌قانی هه‌ڵگرتووه له كه‌رتی غه‌ززه‌ی گه‌مارۆدراو كه له‌لایه‌ن كامێرامانی ئاژانسی ئانادۆڵو مسته‌فا حوسنا-وه گیراوه به تابلۆی "ئازادیی رێنیشانده‌ری گه‌ل"ی شۆڕشی فه‌ڕه‌نسا چوێندراوه كه له‌لایه‌ن ئێوگنی دیلاكروا-وه كێشراوه؛ جگه له ته‌نینه‌وه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له زۆر كه‌ناڵی راگه‌یاندنی وه‌ك بی بی سی و ئه‌لجه‌زیره‌ی ئینگلیزیش بڵاوكرایه‌وه.
ئه‌و گه‌نجه ٢٢ ساڵیه‌ی له وێنه‌كه‌دا ده‌ركه‌وێت ئه‌ید ئهبوعهمر له رێگای ئاژانسی ئانادۆڵوه‌وه خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌كه‌ی به‌م شێوه به‌ربڵاوه و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر بشكرێته ئامانجی گولله‌كانی ئیسرائیل ئه‌وا هه‌رگیز ئاماده نییه ئاڵای فه‌ڵه‌ستین دابنێت.
ئه‌ید ئهبوعهمر یه‌كێكه له‌و هه‌زاران گه‌نجه‌ی غه‌ززه كه به‌ده‌ست بێكارییه‌وه ده‌ناڵێنن و هیوای خواست ده‌رفه‌تی كار له غه‌ززه بۆ گه‌نجان بڕه‌خسێندرێت و گوتی: " له ٣٠ی ئاداره‌وه تاكو ئێستا به‌رده‌وام به‌شداری خۆپیشاندانه‌كانی رێپێوانی گه‌ڕانه‌وه‌ی مه‌زنم كردووه. چواندنی ئه‌و وێنه‌یه به تابلۆ فه‌ڕه‌نسیه‌كه بووه‌ته هۆی سووربوونم له‌سه‌ر بوێریهتهكهم. گه‌وره‌ترین ئاواتم ئه‌وه‌یه ته‌واوی خاكی فه‌ڵه‌ستین له داگیركاری رزگار بكرێت".
كامێرامانی ئاژانسی ئانادۆڵوش موسته‌فا حوسنا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌و وێنه‌یه‌ی ئه‌و گرتوویه‌تی ره‌نگدانه‌وه‌ی ژیانی راسته‌قینه‌ی فه‌ڵه‌ستینییه‌كانه، گوتی: "دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان. هاوڕێ بیانییهكانم په‌یوه‌ندییان پێوه كردم و ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه ئه‌و وێنه‌یه زۆر له تابلۆ فه‌ڕه‌نسییه‌كه ده‌چێت. به‌ڵام ئه‌و وێنه‌یه ره‌نگدانه‌وه‌ی ژیانی راسته‌قینه‌ی فه‌ڵه‌ستینییه‌كانه".