Emre Aytekin
29 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 29 مای,س 2023
پەکین - AA
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین، ماو نینگ پیرۆزبایی لە رەجەب تەیب ئەردۆغان کرد بەبۆنەی سەرلەنوێ هەڵبژاردنەوەی بە سەرکۆماری تورکیا و جەختی لەوە کردەوە کە ئامادەن پێکەوە کار بکەن بۆ ئەوەی پەیوەندییەکانی تورکیا و چین بەرەو قۆناغێکی نوێ ببەن.
ماو نینگ لە کۆنگرەی رۆژنامەوانیی ئاسایی خۆیدا کە لە پەکین بەڕێوەچوو، تیشکی خستەسەر ئەوەی کە چین گرنگییەکی زۆر بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ تورکیا دەدات و رایگەیاند: "پاڵپشتیی تورکیا دەکەین بۆ ئەوەی کە بەپێی واقیعی نیشتمانیی خۆی رێچکەی گەشەسەندنی گرتەبەر و بڕوامان وایە بە سەرکردایەتیی سەرکۆمار ئەردۆغان (تورکیا) دەستکەوتی نوێ لە گەشەسەندندا بەدەست دەهێنێت".
ناوبراو ئاماژەی بەوە دا کە لەو چەند ساڵەی دواییدا تورکیا و چین بە رێنمایی سەرکردەکانیان، لەو هاوکارییەنەی کە بەیەکەوە لە بوارە جیاوازەکاندا کردوویانن، ئەنجامی بەرهەمداریان بۆ خەڵکی هەردوو وڵات بەدەستهێناوە و گوتی: "ئامادەین لەگەڵ تورکیا کار بکەین بۆ ئەوەی هاوکاریی ستراتیجی نێوان چین و تورکیا بەرەو قۆناغێکی نوێ ببەین".