Tevfik Durul
31 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 02 تشرینی دووەم 2019
ئەنقەرە ـ AA
مەولود چاوشئۆغڵو، لە ئیستانبوڵ چاوی بە سکرتێری گستیی نەتەوە یەکگرتوەکان کەوت کە ئێستا بەسەردانێک لە تورکیایە بهمهبهستی بەشدارییکردن لە "شەشەمین کۆنفرانسی نێوەندگیری ئیستانبوڵ".
مەولود چاوشئۆغڵو، لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر دەربارەی چاوپێکەوتنەکە رایگەیاندووە:
"لەگەڵ گوتیرێس، تاوتوێی دوایین پێشھاتەکان دەربارەی پرسی سووریا، فەڵەستین، قوبرسمان كرد و پێشھاتەکانی ناوچەکە و جیھانمان ھەڵسەنگاند. بیروڕامان گۆڕییەوە لەسەر کارە ھاوبەشەکانمان لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان".