Tuğba Altun
24 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 24 نیسان 2023
ئەنقەرە - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو لە میانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، جەیمس کلێڤەرلی دۆخی سوودان و گەڕاندنەوەی هاووڵاتییانیان لەو وڵاتە تاوتوێ کرد.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە، چاوشئۆغڵو پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ کلێڤەرلی ئەنجامداوە.
لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، دۆخی سوودان و هاریکارییەکان سەبارەت بە گەڕاندنەوەی هاووڵاتییان تاوتوێ کرا.