Selen Temizer
01 حوزەیران 2023•نوێکردنەوە: 01 حوزەیران 2023
بڕۆکسل - AA
لە میانی کۆبوونەوەی نافەرمی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ لە ئۆسلۆ، ئامادەکاریی دەکرێت بۆ ئەنجامدانی لووتکەی ڤیلنیوس لەبارەی "ئۆکراینا".
بەرلە لووتکەی ڤیلنیوس لەبارەی "ئۆکراینا" کە بڕیارە ١١-١٢ی تەمووز ئەنجام بدرێت لە میانی کۆبوونەوەی نافەرمی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ لە ئۆسلۆ ئامادەکارییەکان تاوتوێ دەکرێت.
بەرلە دانیشتنەکە کە لە زێدی سکرتێری گشتیی ناتۆ لە کۆشکی مێژوویی شارەوانی لە ئۆسلۆ بەڕێوە دەچێت، ستۆڵتێنبێرگ و وەزیری دەرەوەی ئەمیرکا، ئەنتۆنی بلینکن بۆ میدیاکاران دوان.
بلینکن سەرنجی خستە سەر ئەوەی کە ئامادەکارییەکان بۆ لووتکەی ڤیلنیوس وێستگەیەکی زۆر گرنگ دەبێت و گوتی: "بۆ ئەوەی دڵنیا ببینەوە لەوەی ئۆکراینا بەسەر هێرشبەرییەکانی رووسیادا سەرکەوتن بە دەست دەهێنێت، دەبێت سەرنج بخەینە سەر خێراکردن لە گەیاندنی هاوکارییەکانمان بە ئۆکراینا".
لای خۆیشیەوە ستۆڵتێنبێرگ ئاماژەی بەوە دا کە جگە لە تاوتوێکردنی دۆخی ئۆکراینا و پرۆسەی بوونە ئەندامی سوید لە ناتۆ، هەروەها باس لە هەماهەنگیی لەگەڵ هاوبەشەکان لە ئاسیا-پاسیفیک و زیادکردنی خەرجی بەرگرییش دەکەین.