Sümeyye Dilara Dinçer,Zahir Sofuoğlu
03 شوبات 2025•نوێکردنەوە: 04 شوبات 2025
ئەنقەرە ــ AA
سبەی سێشەممە وەزیری دەرەوەی میسر، بەدر عەبدولعاتی سەردانێکی فەرمی بۆ ئەنقەرە پایتەختی تورکیا ئەنجام دەدات.
بەپێی ئەوە زانیارییانەی کە لە چەند سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی تورکیا دەستکەوتوون، سبەی بەدر عەبدولعاتی بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە ئەنقەرە و لە میانیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا، ھاکان فیدان کۆدبێتەوە.
چاوەڕوان دەکرێت لە کۆبوونەوەکەدا، وەزیرانی دەرەوەی تورکیا و میسر پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات و ژماریەک پرسی ھەرێمیی لەنێویاندا پرسەکانی غەززە، سووریا، لیبیا تاوتوێ بکەن.
ھەروەھا چاوەڕوان دەکرێت لە کۆبوونەوەکەدا، ھاکان فیدان و در عەبدولعاتی جەخت بکەنەوە لەسەر گرنگی زیادکردنی کاری وەبەرھێنان لەنێوان تورکیا و میسر، ئەوەیش بە ئامانجی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان ھەردوو وڵات بۆ ١٥ ملیار دۆلار، بەرز بکرێتەوە.
بەپێی زانیارییەکان هەر لە کۆبوونەوەکەدا، باس لەو ھەوڵە ھاوبەشانە دەکرێت کە بە ئامانجی پاککردنەوەی سووریا لە ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی وەک داعش و پەکەکە/یەپەگە، خراونەتەگەڕ.