Selen Temizer
04 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 05 تشرینی یەکەم 2021
برۆکسل – AA
نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش، جۆزێپ بۆرێڵ، رایگەیاند، رێککەوتنی ھەماھەنگییان لەگەڵ سعوودیە واژوو کردووە.
بۆرێڵ لە ھەژماری خۆی لە تویتەر، رایگەیاند لە ریازی پایتەختی سعوودیە، لەگەڵ وەزیری دەرەوە فەیسەڵ بن فەرحان، واژوویان لەسەر رێککەوتنێکی ھەماھەنگی بۆ پێشخستنی پەیوەندییە سیاسی، ئابووری-کۆمەڵایەتی، ئەمنی کردووە.
نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش سەرنجی بۆ ئەوەش راکێشا کە لەگەل سعوودیەدا، یەکەم دیالۆگی مافەکانی مرۆڤیان دەست پێکردووە و ئاماژەی بەوەش کرد کە لەم ھەفتەیەدا "دینامیکیی ئەرێنی ھاوبەشییەکە" دەردەکەوێت.
جۆزێپ بۆرێڵ، لە چوارچێوەی گەڕی یەکەمی سەردانەکەيدا بۆ ناوچەی کەنداو، لە دوای قەتەر و ئیمارات، سەردانی سعوودیەی کردبوو.