Adham Kako,Ömer Koparan
31 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 01 تشرینی دووەم 2019
گرێ سپی/سەرێ کانی - AA
له ریزه‌كانی سوپای نیشتمانیی سووریادا كه به‌شداریی له ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتیی كه توركیا دژبە رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان ده‌ستپێكردووه، به‌شداریی ده‌كات له ئه‌نجامی هێرشه به‌رده‌وامه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستیی، تا ئێستا ١٢٨ سه‌رباز گیانیان له‌ده‌ستداوه.
سه‌ربازانی سوپای نیشتمانیی سووریا هاوشان له‌گه‌ڵ سوپای توركیادا به‌رده‌وامن له چالاكییه‌كانی گه‌ڕان و پشكنین له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی-دا كه به مه‌به‌ستی تێكدانی رێڕه‌وی تیرۆر كه هه‌وڵده‌درا له سنووره‌كانی باشووری توركیا درووست بكرێت و له پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی ئاشتی و خۆشگوزه‌رانی له ناوچه‌كه.
له‌گه‌ڵ راگرتنی ئۆپهرسیۆنهكهدا، سه‌ربازانی سوپای سووریای ئازاد له به‌ره‌كانی پێشه‌وه له ده‌رووبه‌ری گرێ سپی و سەرێ کانی جێگیربوون و درێژه به كاره‌كانی پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمبه ده‌ستكرده‌كانی تیرۆریستان ده‌ده‌ن.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له فه‌رمانده‌كانی سوپای نیشتمانیی سووریاوه دهستكهوتوون له رۆژی ٩ی تشرینی یه‌كه‌مه‌وه تا ئێستا ژماره‌ی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی سوپاكه كه گیانیان له‌ده‌ستداوه بۆ ١٢٨ سه‌رباز به‌رزبووه‌ته‌وه و ٤٧٣ سه‌ربازیش برینداربوون.
- له میانی سێ رۆژدا، ١٠ سه‌ربازی سوپاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه
له ئه‌نجامی هێرشی دووباره‌بووه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه بۆسه‌ر به‌ره‌كان له كاتێكدا كه كاره‌كانی گه‌ڕان و پشكنین درێژه‌ی هه‌یه له میانی سێ رۆژی رابردوودا، ١٠ سه‌ربازی سوپای نیشتمانیی سووریا گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٥٦ی دیكه‌یان برینداربوون.