مەزار شەریف
لە ئاکامی ھێرشی تاڵیبان بۆ سەر شاری جەویزجان و فاریان لە باکووری ئەفغانستان پێنچ پۆلیس کوژران.
بەرێوەبەری ئاسایشی جەویزجان فاکیر محەمەد جەویزجانی لە لێدوانێکی بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو سەبارەت بە رووداوەکە گوتی: "چەکدارانی تاڵیبان ھێرشیان کردووەتە سەر بنکەیەکی پۆلیس لە شارۆچکەی دەرزابی سەر بە پاریزگای جەویزجان".
بەرپرسی پۆلیسی جەویزجان ئاماژەی بە زیادبوونی ھێرشەکانی تاڵیبان لە ماوەی دواییدا کرد و گوتی: "نزیکەی ٦٠٠ چەکداری تاڵیبان زۆرینەی ئەوانەش لە شارۆچکەی دەرزاب و گردی کۆش چالاکی ئەنجام دەدەن".
ھەروەھا لە رووداوێکی دیکەدا لە ئاکامی تەقینەوەی بۆمبێک لە شارۆچکەی دەوڵەت ئابادی سەر بە پارێزگای فاریاب پۆلیسێک کوژرا.
لە وڵاتی پاکستانیش لە رووداوێکدا بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلی ھێزەکانی پۆلیسی شاری کوێتای سەر بە ویلایەتی بەلوچستان لە پاکستان دەتەقێتەوە کە بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان دوو پۆلیس کوژراون و ١٣ پۆلیسی دیکەش بریندار بوون.