Bayram Altuğ
24 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 24 حوزەیران 2020
جنێڤ - AA
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگەیاند كه ٢٨ كارمه‌ندیان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (Covid-19) گیانیان له‌ده‌ستداوه.
گوته‌بێژی نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان لە جنێڤ، ئه‌لیساندرا ڤیلوسی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه تا ٢١ حوزه‌یران، هه‌زار و ١٤٠ كارمه‌ندی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان تووشی په‌تاكه بوون، له‌وانه‌یش ٢٨یان گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌لیساندرا ڤیلوسی زانیاری نه‌دا له‌باره‌ی ئه‌و نووسینگانه یان ئه‌و وڵاتانه‌ی كه ئه‌و كارمه‌ندانه تیایاندا كاریان كردووه و به‌هۆی په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له لایه‌كی دیكه‌وه، نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان لە جنێڤ، دووباره به‌ڕووی رۆژنامه‌نووساندا كرایه‌وه بۆ كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی ئاسایی هه‌فتانه.
كۆبوونه‌وه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، به‌هۆی په‌تای كۆرۆناوه له مانگی ئاداره‌وه تا ئێستا له رێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ی ناخوازن به‌شداری له كۆنگره رۆژنامهوانیهكاندا بكه‌ن ده‌توانن هه‌ر له‌ڕێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه به‌شداری تیادا بكه‌ن.