Ali Cura
24 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 25 ئەیلوول 2021
مۆسكۆ – AA
پارتی رووسیای یه‌كگرتوو كه پارته‌كه‌ی سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتینه توانی به به‌ده‌ستهێنانی ٣٢٤ كورسی له ئه‌نجوومه‌نی دومای ده‌وڵه‌ت كه باڵی خواره‌وه‌ی په‌رله‌مانی رووسیایه، بگاته ئه‌و ژماره‌یه‌ی كه ده‌توانێت ده‌ستووری رووسیا هه‌موار بكاته‌وه.
سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌كانی رووسیا، ئه‌للا پامفیلۆڤا له‌باره‌ی ئه‌نجامه فه‌رمییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی دوما كه له ١٧-١٩ی ئهیلوول ئه‌نجام درا كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ئه‌نجام دا.
پامفیلۆڤا رایگه‌یاند كه رێژه‌ی به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا له سه‌دا ٥١،٧٢ بووه و ٥٦ ملیۆن و ٤٨٣ هه‌زار و ٦٨٥ ده‌نگده‌ر به‌شدارییان له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا كردووه.
ناوبراو تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی له ناو لیستی پارته‌كان و له ده‌ره‌وه‌ی لیستی پارته‌كان به تێكڕایی هه‌شت كاندیدی پارته‌كان و پێنج كاندیدی سه‌ربه‌خۆ توانیوویانه بگه‌نه ئه‌نجوومه‌نی دوما و گوتی: "به‌پێی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن پارتی رووسیای یه‌كگرتوو ٣٢٤ كورسی، پارتی كۆمه‌نیست ٥٧ كورسی، پارتی دادی رووسیا ٢٧ كورسی، پارتی لیبڕاڵ دیموكرات ٢١ كورسی و پارتی مرۆڤه نوێیه‌كان ١٣ كورسی به‌ده‌ست هێناوه".
هه‌روه‌ها یه‌كی یه‌ك كاندید له هه‌ریه‌ك له پارتی نیشتمان، پلاتفۆرمی مه‌ده‌نی و پارتی پێشكه‌وتن كه نه‌یانتوانیووه به‌ربه‌ستی هه‌ڵبژاردن ببڕن و پێنج كاندیدی سه‌ربه‌خۆ توانیوویانه بگه‌نه ئه‌نجوومه‌نی دوما.
بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستووری رووسیا ده‌نگی زیاتر له ٣٠٠ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی دوما پێویسته.
به‌پێی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه كه له سه‌دا ١٠٠ی ده‌نگه‌كان جیاكراونه‌ته‌وه، پێنج پارت توانیوویانه به‌ربه‌ستی هه‌ڵبژاردن تێبپه‌ڕێنن. پارتی رووسیای یه‌كگرتوو توانیوویه‌تی له سه‌دا ٤٩،٨٢ی ده‌نگه‌كان، پارتی كۆمه‌نیست له سه‌ردا ١٨،٩٣ی ده‌نگه‌كان، پارتی لیبڕاڵ دیموكرات له سه‌دا ٧،٥٥ ده‌نگه‌كان، پارتی دادی رووسیا له سه‌دا ٧،٤٦ی ده‌نگه‌كان و پارتی مرۆڤه نوێیه‌كانیش له سه‌دا ٥،٣٢ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بهێنن.