Mohammed Baqi Hussein
06 تشرینی دووەم 2015•نوێکردنەوە: 06 تشرینی دووەم 2015
یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا یاڵچن ئاكدۆغان له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له‌به‌رنامه‌یه‌كی كه‌ناڵی خه‌به‌ر توركدا وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكی له‌باره‌ی رۆژه‌ڤه‌كانه‌وه دایه‌وه.
له‌باره‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی گوایه ئاكپارتی له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا به دروستكردنی ترس و دڵه‌راوكێ بۆ كۆمه‌ڵگا ئه‌و ئه‌نجامه‌ی به‌ده‌ستی هێناوه ئاكدۆغان رایگه‌یاند: "ئه‌وه بۆچوونێكی ناڕاسته و سه‌ركه‌وتنی ئاكپارتی له هه‌ڵوێستی بهرپرسیارانهیهوه به‌رامبه‌ر گه‌ل هه‌ڵقوڵاوه".
له‌باره‌ی سیستمی سه‌رۆكایه‌تییه‌وه پرسیار له ئاكدۆغان كرا كه گوایه ئاكپارتی له هه‌ڵبژاردنی 7ی حوزه‌یراندا بانگه‌شه‌ی سیستمی سه‌رۆكایه‌تی كرد له‌به‌رئه‌وه ئه‌نجامی باشی به‌ده‌ست نه‌هێنا، به‌ڵام له هه‌ڵبژاردنی 1ی تشرینی دووه‌مدا بانگه‌شه‌ی بۆ سیستمی سه‌رۆكایه‌تی نه‌كرد نزیكه‌ی سه‌دا 50ی به‌ده‌ستهێنا، سه‌رباری ئه‌وه‌ش رۆژێك دوای هه‌ڵبژاردن پاكێجی سه‌رۆكایه‌تی خرایه‌ڕوو.
ئاكدۆغان رایگه‌یاند له‌وباره‌وه هه‌ڵوێستی ئاكپارتی روونه.
ناوبراو باسی له‌وه‌كرد كه به‌یاننامه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئاكپارتی به‌ڵێن و پڕۆژه‌ی ریفۆرمی تێدایه و سه‌ره‌تا كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن چۆن به‌زووترین كات ئه‌و به‌ڵێنانه جێبه‌جێبكه‌ن.
- "ئه‌وه به‌شێوازی خۆی و به‌پێی كاتی خۆی ده‌ڕوات به‌ڕێوه"
ئاكدۆغان له‌باره‌ی ده‌ستووری نوێوه پرسیاری لێكراو و له‌وه‌ڵامدا گوتی: "ئه‌وه بابه‌تێكه به‌ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ پارته سیاسییه‌كانی دیكه‌دا ئه‌نجامده‌درێت. لێره‌دا سووربوونی ئێمه ئاشكرایه. ئیراده‌ی به‌ڕێز سه‌رۆكوه‌زیرانمان دیاره. ئه‌وه به‌شێوازی خۆی و به‌پێی كاتی خۆی ده‌ڕوات به‌ڕێوه".
له‌وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی قۆناغی چاره‌سه‌ره‌وه ناوبراو گوتی: "گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات به‌ته‌نها بۆ به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و بابه‌تانه گرنگه. ئێمه خاوه‌نی ئه‌م قۆناغه‌ین و ئێمه چه‌ند به‌هێز بین ئه‌م قۆناغه‌ش هێنده ئه‌نجامی ده‌بێت".
ئاكدۆغان جه‌ختی كرده‌وه كه حكوومه‌ت له‌پێناو قۆناغه‌كه‌دا هه‌وڵیداوه و په‌كه‌كه هه‌وڵه‌كانی له‌باربردووه. چالاكییه‌كانی په‌كه‌كه بابه‌ته‌كه‌ی به‌ته‌واوی بردووەته دۆخێكی تره‌وه.
ئاكدۆغان رایگەیاند: "رێكخراوه‌كه گوتی من تاقه‌تی چاره‌سه‌رم نییه و به‌چه‌ك ده‌گه‌مه ئامانجی خۆم. له‌ئێستادا ئه‌وه‌ی له‌ئارادایه، زیاتر له‌وه‌ی كه حكوومه‌ت ده‌یه‌وێت ئه‌نجامی بدات. بێ ئهنجامكردنی ئه‌و هه‌وڵانه گرنگی زۆری هه‌یه. به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر گرنگی زۆری هه‌یه. قۆناغی برایه‌تی و یه‌كێتی گه‌ل بناغه و گیانیه‌تی. ئه‌مه بنیاتنانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه. یه‌كخستنه‌وه‌ی توركیا و پێكه‌وه‌ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌دیموكراسیبوون و كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشه‌كانه. ئه‌مه قۆناغی یه‌كێتی گه‌ل و برایه‌تییه. ئێمه پاشه‌كشه‌مان له‌مه نه‌كردووه".
- "ده‌بێت وه‌ك رۆژێكی نوێ ته‌ماشای هه‌موو رۆژه‌كان بكرێت"
له‌باره‌ی گوته‌كانی هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاشه‌وه كه له دیاربه‌كر گوتبووی، 'راسته توركیا پێویستی به ده‌ستوورێكی نوێ هه‌یه و له‌باره‌ی سیستمی سه‌رۆكایه‌تیشه‌وه گوته‌ی خۆمان ده‌بێت"، پرسیار له ئاكدۆغان كرا و لە وەڵامدا گوتی: "رۆژی دوای هه‌ڵبژاردن رۆژی كردنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌كی پاكی نوێیه. ئه‌م بابه‌تانه ته‌نها به‌رپرسیارێتییه‌ك نییه له‌سه‌ر شانی پارتی ده‌سه‌ڵات. هه‌مووان به‌شێكن له‌مه. نابێت نه‌رێنییانه بۆی بڕوانین. ده‌بێت وه‌ك رۆژێكی نوێ ته‌ماشای هه‌موو رۆژه‌كان بكرێت. بێگومان وانه له رابردوو وه‌رده‌گرین. ده‌زانین كێ هه‌ڵه‌ی كردووه".