Betül Yürük
15 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 16 کانوونی دووەم 2022
نیویۆرك – AA
پرۆسه‌ی دادگاییكردنی هاڵك بانك له دادگای فیدڕاڵی ئه‌مریكا به مه‌به‌ستی به‌كارهێنانی مافی تانه‌دانی بانكه‌كه له دادگای باڵا، دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه پرۆسه‌ی دادگاییكردنه‌كه‌ی هه‌ڵپه‌سارد
دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی دووی نیویۆرك بڕیاری دا دۆسیه‌كه له دادگای فیدڕاڵی له چاوه‌ڕوانیدا بهڵێدرێته‌وه.
به‌م بڕیاره‌یش رێگه له‌به‌رده‌م هاڵك بانك كراوه‌ته‌وه كه له دادگای باڵا تانه له پرۆسه‌ی دادگاییكردنه‌كه بدات.
دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی دووی نیویۆرك له ٢٢ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٢١ داواكاری هاڵك بانكی بۆ لابردنی دۆسیه‌ی په‌یوه‌ندیدار "یاسای پارێزبه‌ندی ده‌وڵه‌تانی بیانی" ره‌ت كرده‌وه و بڕیاری دا بانكه‌كه له ئه‌مریكا دادگایی بكرێت.
هاڵك بانك به "پێشێلكردنی سزاكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران" تۆمه‌تبار ده‌كرێت.