Emre Karaca,Muhammet Ali Kemal
29 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 29 مای,س 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
رێکخراوێک کە پشتیوانی لە سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ دەکات له‌سه‌ر سنووری مه‌كسیك سه‌رگه‌رمی درووستكردنی دیوارە.
BBC بڵاویکردەوە، گرووپێك كه له پشتیوانانی دۆناڵد تره‌مپ پێكهاتوون و رێكخراوێكی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نییان به ناوی "ئێمه دیواره‌كه دروست ده‌كه‌ین (WeBuildtheWall)" دامه‌زراندووه، ده‌ستیان به دروستكردنی دیواری سه‌ر سنووری مه‌كسیك كردووه.
سه‌ربازی پێشوو لە سوپای ئه‌مریكا و لێپرسراوی رێكخراوه‌كه كه رێكخراوێكی قازانج نه‌ویسته، برایه‌ن كۆڵفهیج له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، دیمه‌نی دروستكردنی دیواره‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه.
سه‌رۆكی پێشووی ستراتیجیستی كۆشكی سپی، ستیڤ بانن كه وه‌ك راوێژكاری رێكخراوه‌كه كارده‌كات، ئاشكرایكرد دیواره‌كه له نێوان هه‌ردوو شاری ئه‌ل پاسۆی ئه‌مریكا و خوارێزی مه‌كسیكدا به درێژایی ٣٤ كیلۆمه‌تر له نێوان به‌شه‌كانی دیكه‌ی دیواری سه‌ر سنوور، دروست ده‌كرێت.
سكرتێری پێشووی ویلایه‌تی كه‌نساس، كریس كۆباچ وه‌ك راوێژكاری یاسایی رێكخراوه‌كه كارده‌كات و جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه تێچووی ئه‌و دیواره‌ی دروستی ده‌كه‌ن بریتییه له نزیكه‌ی هەشت ملیۆن دۆلار.
له‌دوای ئه‌وه‌ی كه كۆنگرێسی ئه‌مریكا پێشنیازه‌كه‌ی تره‌مپی بۆ دروستكردنی دیوار له‌سه‌ر سنووری مه‌كسیك ره‌تكرده‌وه، گرووپه‌كه له رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تێك كرد و بڕی ٢٢ ملیۆن دۆلاریان به مه‌بەستی دروستكردنی دیواره‌كه كۆكرده‌وه.