Hakan Çopur,Kasım İleri,Ramal Abdullah Mahmood
17 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 17 تشرینی دووەم 2018
واشنتۆن – AA
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن) راپۆرتی په‌یوه‌ندیدار بۆ فرۆشتنی ١٠٠ فڕۆكه‌ی جه‌نگی جۆری ئێف ٣٥ ئاراسته‌ی كۆنگرێس كرد.
له‌مباره‌یه‌وه گوته‌بێژی پنتاگۆن مایك ئاندریوز به‌شێوه‌ی نووسراو به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند: "وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا راپۆرتی ئێف ٣٥ كه پێویسته بۆ بودجه‌ی به‌رگری به‌مه‌به‌ستی بڕیار له‌سه‌ردان ئاراسته‌ی كۆنگرێسی كردووه. له‌مباره‌یه‌وه وه‌زاره‌ت بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌موو پرسیاره‌كانی كۆنگرێس له نزیكه‌وه له هه‌ماهه‌نگیدا ده‌بێت".
ئاندریوز تیشكیشی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی له رۆژانی داهاتوو لێدوان ده‌دات له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی راپۆرته‌كه و پرۆسه‌ی دوای ئه‌وه.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له مانگی ئاب واژووی له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بوودجه‌ی ساڵی دارایی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا (پنتاگۆن) كرد كه هه‌ره دره‌نگ ماوه‌ی ٩٠ رۆژی دانابوو له دوای واژووكردنی پڕۆژه‌یاساكه بۆ ئاماده‌كردنی راپۆرتێك له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا-ئه‌مریكا و فرۆشتنی فڕۆكه‌ی جۆری ئێف ٣٥ .
توركیا له رێگای به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی هێرشبه‌ری هاوبه‌شی فره نه‌ته‌وه به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا كه له ساڵی ٢٠٠٢ به‌شداری تیادا كرد ده‌یه‌وێت به‌لانیكه‌م ١٠٠ فڕۆكه له فڕۆكه‌ی نه‌وه‌ی پێنجه‌م F-35 Lightining II بكڕێت.
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا جیم ماتیس له نامه‌یه‌كدا كه ٧ی تهمووز بۆ كۆنگرێسی نووسیبوو به‌رامبه‌ر هه‌وڵه‌كان وه‌ستایه‌وه بۆ راگرتنی فرۆشتنی ئه‌م جۆره فڕۆكه‌یه به توركیا و هۆشداریشی دابوو له‌وه‌ی كه ئه‌مه ده‌بێته هۆی زیانگه‌یاندن به ئاماده‌كارییه‌كان و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی فڕۆكه.