Mazın Asad,Sangar Hamad Azeez
05 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 06 تشرینی یەکەم 2017
واشنتۆن - AA
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) رایگەیاند لێکۆڵینەوەیان لە دوای پەیامی دەنگی ئەبوبەکر بەغدادی کردووە و دەرکەوتووە کە پەیامە دەنگییەکە ساختە نییە.
گوتەبێژ بەناوی پنتاگۆن لە دیسکی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست، ئەریک پاھۆن لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەرکەتووە کە ئەبوبەکر بەغدادی هێشتا لە ژیاندا ماوە.
پاھۆن گوتیشی: "دەزگانی ھەواڵگری ئەمریکا راستبوونی دەنگۆکانی پەیامی دەنگی ئەبوبەکر بەغدادی دیاری کرد. ئەمەش نیشانەی ئەوەیە کە بە لانی کەم لەکاتی تۆمارکردنی پەیامە دەنگییەکە بەغدادی تا کاتێکی نزیک لە ژیاندا ماوە".
ناوبراو وەڵامی ئەو پرسیارانەی نەدایەوە کەوا دەزگای ھەواڵگری ئەمریکا لە کوێ لێکۆڵینەوەی لەسەر پەیامە دەنگییەکە کردووە و گوتی: "لە ھەموو کەسێک زیاتر دەمانەوێت شوێنی ئەو بزانین".
مانگی رابردوو تۆمارێکی ٤٥ خولەکی دەنگی بەغدادی بڵاو کرایەوە، تۆمارەکەش هی رابردوویەکی نزیکە.
پێنتاگۆن رایگەیاند کە لێکۆلینەوە لە تۆمارە دەنگییەکە دەکات.
لە تۆمارە دەنگییەکە باس لە هەڕەشەکانی کۆریای باکوور بۆسەر ئەمریکا و ژاپۆن، کۆبوونەوەکانی تورکیا، ئیران ، رووسیا لە ئاستانا کراوە.
لە تۆمارە دەنگییەکە بانگەوازی بۆ ئەوە دەکرد کە ئەندامانی داعش زیاتر لە وڵاتانی رۆژئاوا چالاکی تیرۆریستی ئەنجام بدەن.
رووسیا لە مانگی تەمووز بانگەشەی ئەوەی کرد کە لە هێرشێکدا بەغدادی کوشتووە.
بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوەکانی نێو رێکخراوی نێودەوڵەتی مافی مرۆڤ لە سووریا وەرگیراون، پشتراستی دەنگۆکانی رووسیان کردبۆوە.