Safvan Allahverdi,Hemın Othman Mohammed
31 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 01 ئاب 2019
واشنتۆن - AA
له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییدا وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا، مارك ئێسپه‌ر و وه‌زیری به‌رگریی میسر، محه‌مه‌د زه‌كی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانیان له بواری به‌رگری و پێشهاته‌كانی ئێران و لیبیا تاوتوێ كرد.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا، جۆناسان هۆفمان راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی ئێسپه‌ر و زه‌كی بڵاوكرده‌وه.
له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا تاوتوێی ئاسایشی سنوور و ده‌ریا، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات له بواری به‌رگری كرا و هه‌ردوو وه‌زیر هاوڕابوون له‌باره‌ی هاریكاری له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه.
له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا باس له نیگه‌رانییه ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه كراوه و هاتووه ''هه‌روه‌ها باس له ئه‌و مه‌ترسیه كرا كه ئێران دروستی كردووه، له‌گه‌ڵ پێشهاته‌كانی لیبیا و بابه‌ته‌كانی تیرۆریزم له ناوچه‌ی سینا''.