Mazın Asad
22 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 23 کانوونی یەکەم 2017
قودس - AA
لە ئەنجامی پێکدادانی نێوان پۆلیسی ئیسرائیل و گرووپێک ھاووڵاتی تورکی لە دوای نوێژی ئێوارە لە دەرگای مزگەوتی ئەقسا، دوو ھاووڵاتی تورکی دەستگیر کران.
بەپێی زانیاری شایەتحاڵان، گرووپێک ھاووڵاتی تورکی کە لە نێوانیاندا منداڵ ھەبوو و تیشێرتی ئاڵای تورکیايان لەبەربوو و لەسەریان کڵاو ھەبوو، لەکاتی چوونیان بۆ مزگەوتی ئەقسا لە لایەن پۆلیسی ئیسرائیل رێگرییان لێکرا.
پۆلیسی ئیسرائیل داوای داکردنی تیشێرتی ھاووڵاتییە تورکەکانی کرد و پێیانی گوت کە ئەگەر تیشێرتەکان دانەکەنن ئەوا رێگە بە چوونە ژوورەوەیان بۆ مزگەوتی ئەقسا نادەن.
لە بەرامبەر کاردانەوەی گرووپەکە، پۆلیسی ئیسرائیل رووبەڕوویان بووە و پاشان گرژی لە نێوان پۆلیسی ئیسرائیل و گرووپەکە دروست بوو کە بەھۆیەوە دوو ھاووڵاتی تورکی دەستگیر کران.
ئەو دوو ھاووڵاتییە تورکەی دەستگیر کراون لە وڵاتی بەلجیکاوە ھاتوون و ھەڵگری ناسنامەی تورکیا و بەلجیکان.
تاکو ئێستا پۆلیسی ئیسرائیل لەبارەی رووداوەکە ھیچ روونکردنەوەیەکی نەکردووە و ئەو دوو ھاووڵاتییە تورکە ناویان عەبدوڵڵا کزڵئڕماک و مەھمەت کارگڵیە.