Zana Natık Kerem
25 ئەیلوول 2024•نوێکردنەوە: 26 ئەیلوول 2024
ھەولێر ــ AA
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق، کوژرانی پێنج تیرۆریستی داعشی لە پارێزگای کەرکووک، ڕاگەیاند.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق پشت بەستن بە زانیارییە ھەواڵگرییەکان لە میانی ھێرشێکدا، حەشارگەیەکی تیرۆریستانی داعش-یان لە ناوچەی دۆڵی زەغیتون باشووری پارێزگای کەرکووک بۆردومان کردووە.
ڕاشیگەیاندووە کە لە ئاکامی بۆردومانەکەدا، پێنج تیرۆریستی داعش کوژراون، ھەروەھا حەشارگەيەكیش خاپوورکراوە.