Hemın Othman Mohammed
31 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 02 نیسان 2017
جنێڤ - AA
سه‌رۆكی شاندی ئۆپۆزسیۆنی سووری، ناسر ئه‌لحه‌ریری كه به‌شداری له پێنجه‌مین خولی كۆبوونه‌وه‌كانی تایبه‌ت به سووریای كردووه له شاری جنێڤی سویسرا، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه پێویسته فشاری نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د دروست بكرێت بۆئه‌وه‌ی له دانوستانه‌كانی راگوزه‌ری سیاسیی له خوله‌كانی داهاتوودا پێشكه‌وتنی خێرا به‌دیبێت.
سه‌باره‌ت به ده‌ستپێكی دانوستانه‌كانی جنێڤ حه‌ریری وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكی په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی دایه‌وه و، رایگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر ئیراده‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی به‌هێز نه‌بێت پشتیوانی له دانوستانه‌كان بكات، ئه‌وا دانوستانه‌كان یان زۆر به‌هێواشی به‌ره‌وپێش ده‌چن، یان بێ سوود ده‌بن. له‌به‌رئه‌وه ئیراده‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی گرنگه بۆ فشارخستنه سه‌ر رژێم".
هاوكات حه‌ریری باسی له حكوومه‌تی كاتی، ئاماده‌یی ده‌ستوور، چاكسازییه‌كانی هه‌ڵبژاردن و پێشهاته مه‌یدانییه‌كانی كرد كه بابه‌تی سه‌ره‌كی دانوستانه‌كانن.
حه‌ریری ئاماژه‌ی به‌وه كرد له كۆبوونه‌وه‌كاندا كه به‌نێوه‌ندگیری نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ سووریا، ستافان دی میستۆرا به‌ڕێوه‌ده‌چێت تیایدا به‌شێوه‌كی چڕ باس له قۆناغی راگوزه‌ری سیاسیی كراوه و، گوتی: "به‌لای ئێمه‌وه قۆناغی راگوزه‌ری سیاسی هه‌یكه‌لی حكوومه‌تێكی كاتیيه كه ده‌سه‌ڵاته‌كانی سهركۆماریشی تێدایه، واتا هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی به‌ڕێوه‌بردن. له‌و هه‌یكه‌له‌دا نابێت به‌شار ئه‌سه‌د هه‌بێت. ئه‌و هه‌یكه‌له به ره‌زامه‌ندی رژێم و ئۆپۆزسیۆن پێكدێت".