قاھیرە
دوای دەرپەڕاندنی ئەو کەسانەی لەمزگەوتی(فەتح) خۆیان پەنادابوو، ھێزە ئاسایشپارێزەکان کەوتنە قۆڵبەستکردنی خەڵک و پەیامنێرانی میدیاکان کە لەو دەوروبەرە بوون، لەنێویاندا (ھیبا زەکەریا) پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو ھەبوو.
لەدوای دەستگیرکردنیان پۆلیس ھەموویانی گواستەوە بۆ (گرتووخانەی تورا) دوای ھەشت سەعات مانەوەیان لەو گرتووخانەیە، چەند پەیامنێرێک و خەڵکی بیانی ئازادکران.
ھیبا گوتی "بێجگە لەمن ٢٧ ئافرەتیش ئازاد کران، سێ کەسیان خەڵکی میسر بوون ئەگینا ئەوانی دیکە ھەموویان خەڵکی ئیرلەندا بوون".