Ferdi Türkten
15 تشرینی یەکەم 2024•نوێکردنەوە: 16 تشرینی یەکەم 2024
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند: "بە پەیامی 'وەستان نییە، ڕێگاکە بەردەوامە' لە مەودواش بەردەوامی دەدەین بە وەبەرهێنان و هەڵمەتەکانمان لە بواری گواستنەوەدا، ئامانجمان ئەوەیە هەتا ساڵی ٢٠٥٣ درێژی ڕێگای دابەشکراوەکانمان بگەیەنینە ٣٨ هەزار کیلۆمەتر و درێژی ڕێگا خێراکانمان بگەیەنینە زیاتر لە هەشت هەزار و ٣٠٠ کیلۆمەتر".
سەرکۆمار ئەردۆغان پەیامێکی ڤیدیۆیی ئاڕاستەی کۆنگرەی جیهانی ٢٠٢٤ی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی ڕێگاوبان کرد کە بە میوانداری تورکیا ساز دەکرێت.
لە پەیامەکەیدا سەرکۆمار ئەردۆغان سوپاسی ئەو کەسانەی کرد کە هاوکار بوون لە ڕێکخستنی فیدراسیۆنەکەدا بە ڕێبەرایەتی وەزارەتی گواستنەوە و ژێرخان لەگەڵ ئەو کەسانەشی لە وڵاتانی جیاوازەوە بەشداریان تێدا کردووە.
سەرکۆمار ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کرد فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ڕێگاوبان کە لە ساڵی ١٩٤٨ەوە تا ئێستا کار دەکات بە ئامانجی پەرەپێدانی تۆڕەکانی ڕێگاوبانی سەلامەتتر و بەردەوام، ساڵانە کاری نوێ بۆ کارە سەرکەوتووەکانی زیاد دەکات.
هاوکات سەرکۆمار ئەردۆغان لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاند: "بە پەیامی 'وەستان نییە، ڕێگاکە بەردەوامە' لە مەودواش بەردەوامی دەدەین بە وەبەرهێنان و هەڵمەتەکانمان لە بواری گواستنەوەدا، ئامانجمان ئەوەیە هەتا ساڵی ٢٠٥٣ درێژی ڕێگای دابەشکراوەکانمان بگەیەنینە ٣٨ هەزار کیلۆمەتر و درێژی ڕێگا خێراکانمان بگەیەنینە زیاتر لە هەشت هەزار و ٣٠٠ کیلۆمەتر".