Kaan Bozdoğan
14 کانوونی دووەم 2024•نوێکردنەوە: 15 کانوونی دووەم 2024
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی ئیمارات، شێخ محەمەد بن زاید ئال نههیان ئەنجامدا.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەر بە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، لەو پەیوەندیيە تەلەفۆنییەدا ئال نههیان سەرەخۆشی خۆی لەبارەی ئەو هێرشە تیرۆریستییەی کە کرابووە سەر سەربازانی تورکیا، ئاراستەی سەرکۆمار ئەردۆغان کرد.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا جەخت لەسەر هەماهەنگی نێوان دوو وڵات بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم کرایەوە.