Muhammed Nuri Erdoğan
18 کانوونی یەکەم 2024•نوێکردنەوە: 19 کانوونی یەکەم 2024
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن ئەنجام دا.
بەپێی ڕاگەیاندراوی سەرۆکایەتی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، سەرکۆمار ئەردۆغان و ماکرۆن پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی تورکیا و فەڕەنسا و پرسە هەرێمیی و جیهانییەکانیان تاوتوێ کردووە.
سەرکۆمار ئەردۆغان باسی لەگرنگی پاراستنی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی سووریا کرد و، خۆشحاڵی خۆی نیشاندا بە بڕیاری فەڕەنسا بۆ سەرلەنوێ کردنەوەی باڵیۆزخانەکەی لە سووریا.
هەروەها سەرکۆمار ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کردووە کە دەستکراوە بە کارەکانی گەڕانەوەی پەنابەرانی سووری بۆ وڵاتەکەیان، جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هاریکاریی بکات بۆ بەدیهێنانی هەلومەرجی درێژخایەن بۆ مانەوەی سوورییەکان لە وڵاتەکە و، بەڕێوەچوونی کارەکانی سەرلەنوێ بنیاتنانەوە.