Ömer Tuğrul Çam
24 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 25 ئادار 2021
برۆکسل - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو لە بارەگای ناتۆ لە برۆکسل لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئانتۆنی بڵینکن کۆبووەوە.
چاوشئۆغڵو بڵێنکن کە بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ناتۆ لە برۆکسل-ن، یەکەمین جارە لە دوای دەستبەکاربوونی بلینکن وەک وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رووبەڕوو کۆدەبنەوە.
چاوشئۆغڵو و بڵینکن پێشتر لە ١٥ی شوباتدا پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا و، تیایدا لە وێڕای تاوتوێکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان ئەنقەرە و واشنتۆن، باسیان لە بابەتەکانی ناوچەکە، بەرەنگاربوونەوەی فەتۆ، پەکەکە و یەپەگە و تیرۆر، سیستەمی بەرگریی S-400، سووریا و خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست کرد.