Ahmet Furkan Mercan
25 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 02 کانوونی دووەم 2022
تۆكیۆ – AA
ژاپۆن ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕى له‌سه‌ر به‌كارهێنانی له‌ناكاوی ئه‌و حه‌به‌ی به‌مه‌به‌ستی رێگه‌گرتن له ته‌شه‌سه‌ندنی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له‌لایه‌ن كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنانی ده‌رمانی مێرك'ی ئه‌مریكییه‌وه پێش خراوه.
به‌م جۆره وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ژاپۆن رێگه ده‌دا به وه‌رگرتنی ده‌رمانی Molnupiravir له رێگای ده‌مه‌وه كه بۆ رێگه‌گرتن له كۆرۆنا به‌رهه‌م هێندراوه.
به‌پێی بڕیاره‌كه ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان گه‌یشتووه‌ته ١٨ ساڵ و نیشانه‌كانی كۆرۆنایان به سووكی لێ به‌ده‌ر كه‌وتووه بۆ ماوه‌ی پێنج رۆژ و رۆژی دوو بڕ له ده‌رمانه‌كه به‌كار ده‌هێنن.