Atila Altuntaş ,Mohammed Baqi Hussein
24 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 25 ئەیلوول 2018
ستۆكهۆڵم - AA
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی وانه‌بێژ و توێژینه‌وه‌ی به‌شی مێژووی ئایینه‌كان لە زانكۆی ئۆسلۆ، كارین ڤۆگ رایگه‌یاند، به‌م ساڵانه‌ی دوایی له نه‌رویج ژماره‌ی موسڵمانی نه‌رویجی گه‌یشتووه‌ته سێ هه‌زار كه‌س.
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی Verdens Gandی نه‌رویجی كه خاوه‌ن به‌رزترین تیراژه له‌و وڵاته، هه‌ڵكشانی ژماره‌ی ئه‌و نه‌رویجییانه‌ی هاتوونه‌ته نێو ئایینی ئیسلامه‌وه له سەرەتای نەوەدەکانی سەدەی رابردووە خراوه‌ته‌ڕوو.
له هه‌واڵه‌كه‌دا روونكردنه‌وه‌ی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی وانه‌بێژ و توێژینه‌وه‌ی به‌شی مێژووی ئایینه‌كان لە زانكۆی ئۆسلۆ، كارین ڤۆگ ئاماژه‌ی پێدراوه كه باس له‌وه ده‌كات له سەرەتای نەوەدەکانی سەدەی رابردوو، ته‌نها 500 هاووڵاتیی نه‌رویجی موسڵمان بوون و له‌ئێستادا گه‌یشتووته سێ هه‌زار كه‌س.
کارین ڤۆگ رایگه‌یاندووه کە له كۆندا ژنانی نه‌رویجی له رێگه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌وه ده‌چوونه نێو ئیسلام و ده‌ڵێت، "ئێستا ئه‌م تێگه‌یشتنه زۆر گۆڕاوه. ئێستا به‌تایبه‌تی ژنان به خوێندن و لێكۆڵینه‌وه ده‌گه‌نه بڕیاری هه‌ڵبژاردنی ئیسلام".
لای خۆیه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری دامه‌زراوه‌ی فكری Minotek، لیندا نور رایگه‌یاند، جیهان بچووكبووهتهوه و له‌هه‌ر شوێنێكی جیهانه‌وه مرۆڤه‌كان ده‌توانن زانیاری له‌باره‌ی ئیسلامه‌وه به‌ده‌ستبهێنن.
مۆنیكا ساڵمۆك كه چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر موسڵمان بووه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، زۆر لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌باره‌ی ئیسلامه‌وه ئه‌نجامداوه و كتێبی خوێندووه‌ته‌وه و سه‌ره‌تا له ئۆسلۆ سه‌ردانی مزگه‌وتی ناوه‌ندی كولتووری ئیسلامیی كردووه و له‌وێوه گه‌یشتووه‌ته بڕیاری موسڵمان بوون.
مۆنیکا ساڵمۆك باسی له‌وه‌ش كردووه كه به هۆی موسڵمانبوونه‌وه رووبه‌ڕووی كاردانه‌وه‌ی زۆر بووه و جارێك نهرویجییهك تفێكی له رووخساری كردووه.