Berk Özkan
01 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 03 ئادار 2020
ئه‌دیرنه - AA
ژماره‌یه‌كی زۆر له كۆچبه‌رانی نایاسایی له رێگه‌ی رووباری مه‌ریچه‌وه په‌ڕینه‌وه بۆ سنووری یۆنان.
هه‌زاران كۆچبه‌ری نایاسایی كه چوونه‌ته ئه‌دیرنه بۆ كۆچكردن به‌ره‌و ئه‌ورووپا، له گونده‌كانی سنووری نێوان توركیا-یۆنان به به‌له‌می لاستیكی و به‌له‌می لهداردروستكراو به‌رده‌وامن له په‌ڕینه‌وه له رووباری مه‌ریچ.
خانه‌واده‌یه‌كی ئێرانی كه یه‌كێك بوون له كۆچبه‌ره نایاساییه‌كان بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دووان و، ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه له‌پێناو ژیانێكی باشتر ده‌یانه‌وێت بچنه ئه‌ورووپا.

كۆچبه‌رێكی نایاسایی كه نه‌یوست ناوی ئاشكرا بكرێت له‌گه‌ڵ دوو منداڵی‌دا به هیوای ژیان به‌سه‌ر بردن له ئه‌ورووپا رووی له ئه‌دیرنه كردووه، په‌ڕینه‌وه‌ی له رووباره‌كه تاقیكرده‌وه.
باوكی منداڵه‌كان منداڵه‌كانی له كۆڵ كرد و به‌شێكی رووباره‌كه‌ی به به‌له‌م و به‌شێكیشی به پێ بڕی و گه‌یشتنه سنووری یۆنان.
پۆلیس و سه‌ربازانی یۆنان ناو به‌ناو ته‌قه به ئاسمان و به‌سه‌ر ئه‌و كۆچبه‌ره نایاساییانه‌دا ده‌كه‌ن كه رووباره‌كه‌یان بڕیوه و، غازی فرمێسك‌ڕێژ و بۆمبی ده‌نگیان دژ بهكردههێنن.
وه‌زیری ناوخۆی توركیا، سوله‌یمان سۆیڵو له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تۆڕی کۆمەڵایەتی تویته‌ر له‌باره‌ی ژماره‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی توركیایان جێ هێشتووه رایگه‌یاند: "له كاتژمێر 09:55ه‌وه ژماره‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی له ئهدرینهوه وڵاته‌كه‌مانیان جێ هێشتووه گه‌یشتووەته 76 هه‌زار و 358 كه‌س".